داعش ئۆتۆمبێلێكی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت

شەیری بکە لە:
داعش ئۆتۆمبێلێكی هەسەدە بە ئامانج دەگرێت

دیمەنی ئۆتۆمبێلێکی سەربازی و چەکدارێکی هەسەدە

ئاڤا نیوز

ژمارەیەك چەكداری شانە نووستووەكانی داعش، بە دۆشكە ئۆتۆمبێلێكی سەر بە هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ناوچەی باكووری دێرەزۆر بەئامانج دەگرن، جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی ڕانەگەیێنراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی هەواڵێكی ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، شەوی ڕابردوو، شانە نووستووەكانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش، لە ڕێگەی دۆشكە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی چەكدارانی هەسەدەیان لەسەر ڕێگەی ئەلسوەر مەركەدە لە ناوچە گوندنشینەكانی باكووری پارێزگای دێرەزۆر كردووەتە ئامانج، جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.

زانیاریی زیاتر: ڕوانگەی سووری ئاشكرای كردووە، تەنها ئەمساڵ شانە نووستووەكانی داعش، 135 كردەی تیرۆرستییان لە ناوچەكانی ژێر حكومڕانی هەسەدە لە ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجامداوە، لەڕێگەی پەلاماری چەكداری، تەقینەوەی بۆمب و هەڵكووتانی لەناكاو، بەهۆیەوە 53 کەس کوژراون، 35ـیان ئەندامانی هێزەكانی هەسەدەن و نۆ سڤیل و هەشت چەكداری داعش.

ڕوانگەی سووری باسی لەوەشكردووە، زۆرترین ڕووبەڕووبوونەوەكان لە دێرەزۆر بووە، ناوچە دەشتاییەكانی حەسەكە و ڕەققەش لە ڕیزبەندی دووەم و سێیەمی ئەو شوێنانەن كە زۆرترین چالاكیی تیرۆرستی پاشماوەكانی داعشی لێ تۆماركراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ