زیاتر لە 400 کەس داوای یەکلایکردنەوەی چارەنووسیان لە لیوا هاوبەشەکان دەکەن
- هەواڵ
- 28 تەممووز

دیمەنی پێشمەرگە و سووپای عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەو کەسانەی لە لیوا هاوبەشکان چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە چاوەڕوانن ڕاهێنانیان پێ بکرێت و دەستبەکاربن داوا دەکەن چارەنووسیان یەکلایی بکرێتەوە، بەرپرسێک لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت 'ئێستا بابەتەکە لای وەزارەتی دارایی عێراقە'.
چیرۆکی سەرەکی: 430 کەس لە ڕۆژی 2024-07-15، لە لیوای 20ـی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە دیالە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە، بۆ ئەوەی بچنە ڕیزی لیوا هاوبەشکانەوە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن تاوەکو ئێستا چاوەڕوانی ئەوەن کە بانگ بکرێن و ڕاهێنانیان پێ بکرێت.
لێدوانی فەرمی: عەبدولخالق تەلعەت، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی هێزە هاوبەشەکانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەو کەسانە لە جیاتی دانانیان پێ دەکرێت، لە شوێنی ئەوانە دادەنرێن کە پێشتر ناویان بەهۆی کەموکوڕی مامەڵەکانیان لە ڕیزی لیوا هاوبەشەکان دەرهێنرابوو.
٠ ناوی ئەو 430 کەسەمان بۆ وەزارەتی بەرگری بەرزکردووەتەوە، ئەوانیش بۆ وەزارەتی دارایی عێراقیان بەرزکردووەتەوە، هێشتا ڕەزامەندی بۆ تەرخانکردنی شایستەی داراییان نەدراوە.
٠ ئێمە قسەمان لەگەڵ وەزارەتی بەرگری کردووە، پێیان وتین کە وەزارەتی دارایی وەڵامی نەداوینەتەوە، کە وەڵامدراینەوە دەست بە ڕاهێنان دەکەین.
٠ پێویستە وەزارەتی دارایی عێراق شایستەی دارایی بۆ ئەو 430 کەسە تەرخان بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حکومەتی عێراق دوو لیوای هاوبەشی لە پێشمەرگە و سوپا بۆ ئەو ناوچانە دروست کردووە، کە بۆشای ئەمنیان تێدایە، بەوتەی عەبدولخالق تەلعەت 'ئێستا دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە بە بەراورد بە پێشتر زۆر باشە'.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
وێنەیەکی نوێی نووری مالیکی لە نەخۆشخانە بڵاو کرایەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەوانەی وتیان ئاڤا لێرەیە؟ سێ مووچەی دیکە وەردەگرن
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
دۆسیهیهكی گهندهڵیی تهیف سامی ئاشكرا بوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا چیرۆکی پاسە سەوزەکەی هەولێر ئاشکرا دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق 56 ژمارەیەکی شوومە؛ تا ئێستا ئەو ژمارەیە نەدراوە بە هیچ بەربژێرێک
2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی کوردستان پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی دیجیتاڵی ڕادەگەیێنێت؛ چییە و کێ سوودمەند دەبێت؟
2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
وێنەیەکی نوێی نووری مالیکی لە نەخۆشخانە بڵاو کرایەوە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
ئەوانەی وتیان ئاڤا لێرەیە؟ سێ مووچەی دیکە وەردەگرن
- عێراق
- 49 خولەک لەمەوپێش
دۆسیهیهكی گهندهڵیی تهیف سامی ئاشكرا بوو
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كچێكی كوردۆی شاعیر ڕوونكردنەوە سەبارەت بە دۆخی ژیانی باوكی دەدات