
سەردانی لیژنە باڵاکەی حکومەتی عێراق بۆ هەولێر
ئاڤا نیوز
لیژنە باڵاکەی حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لەبارەی هێرشە درۆنییەکان، سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و دوای کۆبوونەوەشی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان، بڕیاریدا ڕاسپاردەی خۆی لەبارەی هێرشەکان بۆ محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەرزبکاتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکانی ئەم مانگە و مانگی ڕابردووی سەر هەرێمی کوردستان و ناوچەکانی دیکەی عێراق، حکومەتی عێراق لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی بەسەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی پێکهێناوە، ئەمڕۆش لیژنەکە سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و بەرپرسانی دیکەی ئەمنیی کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی ئەمیندارییەتی ئاسایشی نەتەوەیی عێراق بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سروشتیی هێرشەکان و ئەو زانیارییانەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەیەوە هەیانە، گفتوگۆی لەسەر کراوە و ڕاسپاردەی لیژنەکەش لەبارەی هێرشە درۆنییەکان ئامادە کران تا بۆ فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بەرزبکرێنەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە کۆبوونەوەکەدا ئەعرەجی جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی محەممەد شیاع سوودانی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان پێداگرە لەسەر ئەوەی ئاسایشی کوردستان بەشێكی دانەبڕاوە لە ئاسایشی عێراق و هێزە ئەمنییەکان زانیارییەکان لەبارەی هێرشەکان شی دەکەنەوە و هەماهەنگی دوو لایەنەش لەنێوان هەولێر و بەغدا لەسەر ئەم بابەتە بەردەوام دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر هاووڵاتیەكی بەساڵاچوو چوار ڕۆژە بێسەروشوێنە؛ خانەوادەكەی هانا بۆ ئاڤا دەهێنن
12 خولەک لەمەوپێش
لە عێراق حیزبێکی نوێ ڕاگەیێنرا کە تەواوی ئەندامەکانی ئافرەتن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەكاتی دانانی سۆلارپاوەر پێویستە ڕەچاوی چی بکرێت؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كابینەی نۆیەمدا، كارەبای 120 قوتابخانەی حكومی كراونەتە وزەی خۆر
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
کێشە بۆ ناردنی مووچە و ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا دروست دەبێت
- عێراق
- 26 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: نیگەرانین لە ڕۆڵی گرووپەکانی سەر بە ئێران لە عێراق
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: گەر سەرۆک شی جینگپینگ بانگهێشتم بکات ئامادەم سەردانی چین بکەم