هاتووچۆی هەولێر: سبەی دەوام لەلای ئێمە ئاسایی دەبێت

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر: سبەی دەوام لەلای ئێمە ئاسایی دەبێت

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر. وێنە؛ ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی شوێنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان. پرسیاری زۆر کراوە ئایا دەوامی هاتووچۆی هەولێر ڕادەگیرێت؟ هاتووچۆی هەولێر دەڵێت، دەوام لەلای ئێمە ئاساییە.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژانی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، لە ڕۆژی 29-7-2025 تاوەکو 3-8-2025 دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان دەوەستێت، بەهۆی گواستنەوەی شوێنی دەوامیان لە شەقامی 60 مەترییەوە بۆ شەقامی 100 مەتری بەرامبەر نەخۆشخانەی ئەربیل ئینتەرناشناڵ. دوامی ئاسایی بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ دەوەستێت.

لێدوانی فەرمی: هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەهۆی گواستنەوەی شوێنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەرێم و وەستانی دەوامی فەرمی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە، وا بڵاوکراوەتەوە کە دەوامی هاتووچۆی هەولێریش دەوەستێت، بەڵام "دەوام لەلای ئێمە ئاساییە و ناوەستێت، وەک ڕۆژانی تر مامەڵەی هاونیشتمانییان ڕایی دەکرێت".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێم کاروباری هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ لە هەرێمی کوردستان ڕێک دەخات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ