کۆمیسیۆن وادەی تیروپشکی ژمارەی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن وادەی تیروپشکی ژمارەی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکات

ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی هاوپەیمانێتی و لایەنە سیاسییەکان، وێنە: ئەرشیف

ئاڤا نیوز

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی هاوپەیمانێتی، پارتە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد.

وێنە گەورەکە: بڕیارە 11 تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت،  بۆ ئەم مەبەستە کۆمیسیۆن بەپێی خشتەی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن، دەستی بە جێبەجێکردنی ڕێککار و ئامادەکارییەکان کردووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێکی فەرمیی کە ئەمڕۆ دووشەممە 28-7-2025، لەلایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە دەرچووە، بڕیارە ڕۆژی شەممە، 9-8-2025، تیروپشک بۆ دیاریکردنی ژمارەی هاوپەیمانێتییەکان، پارتە سیاسییەکان و کاندیدە سەربەخۆکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ ساڵی 2025 ئەنجام بدرێت.

زانیاریی زیاتر: نووسراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران دوای گفتوگۆکردن لەسەر یاداشتێکی نووسینگەی سەرۆکی کارگێڕیی هەڵبژاردنەکان و ڕاوێژ لەنێوان ئەنداماندا، بڕیاری پەسەندکردنی میکانیزمی ئەنجامدانی تیروپشکەکەی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: