به‌هۆی هێرشی درۆنییەوە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی كه‌مبووه‌ته‌وه

شەیری بکە لە:
به‌هۆی هێرشی درۆنییەوە دابەشکردنی بەنزینی 750 دیناریی كه‌مبووه‌ته‌وه

دابەشکردنی بەنزین لە یەکێک لە بەنزینخانەکان

ئاڤا نیوز

لە هەولێر ژمارەی ئەو بەنزینخانانەی کە بەنزینی ‌750 دیناری دابەش دەکەن کەمبووەتەوە و هۆکارەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ هێرشە درۆنییەکان. 

وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان نزیکەی مانگێکە ڕووبەڕووی هێرشی درۆنی جیاواز بووەتەوە و ئامانجی ئەو درۆنانەش لێدان بووە لە کێڵگە نەوتییەکان و بەهۆیەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و بەرهەمهێنانی نەوت و بەنزینیش کەمی کردووە. 

زانیاریی زیاتر: ئێستا بەهۆی ئەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکان کەمیکردووە، بەهۆی ئەمەوە بەرهەمهێنانی بەنزینیش کەمیکردووە و ژمارەی ئەو بەنزینخانانەش کەمیکردووە کە بەنزینی 750 دیناری دابەش دەکەن. 

ئەمەش بزانە: لەماوەی ڕابردوودا ڕۆژانە 936 هەزار لیتر بەنزین بەسەر 37 بەنزینخانەی شاری هەولێر دابەش دەکرا، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیە کەمبووەتەوە بۆ 504 هەزار لیتر و دابەش دەکرێت بەسەر 14 بەنزینخانە. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: