تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات

شەیری بکە لە:
تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات

ئۆتۆمبێلێکی سەربازیی سوپای کەمبۆدیا

ئاڤا نیوز

ناکۆکییەکانی تایلەند و کەمبۆدیا دوای ئاگربەستیش کۆتاییان نەهاتووە و  تایلەند بە پێشێلکردنی ئاگربەست کەمبۆدیا تۆمەتبار دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 28-7-2025، دوای پێنج  ڕۆژ شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو وڵاتی تایلەند و کەمبۆدیا، لەسەر داوای دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بە نێوەندگیری مالیزیا هەردوو وڵات لەسەر ئاگربەستێکی بێ مەرج ڕێککەوتن.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژی چوارشەممە، وەزارەتی دەرەوەی تایلەند لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: سەربازانی کەمبۆدیا شەوی ڕابردوو هێرشێکیان بۆ سەر خاکەکەیان ئەنجامداوە و  پێکدادان ڕوویداوە، بەڵام تایلەند دۆخەکەی کۆنترۆڵ کردووە، ئەمەش پێشێلکارییەکی ئاشکرایە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاماژەیەکیشە بۆ نەبوونی نیازپاکی لە فەراهەمکردنی ئاشتی.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناکۆکییەکانی هەردوو وڵات لەسەر ئەوە بوو، تایلەند کەمبۆدیای بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لە ناوچە جێناکۆکەکانی سەر سنووردا مینی چاندووە و لە ماوەی پێنج ڕۆژی شەڕی هەردوو وڵات دا 200 هەزار کەس ئاوارەبوون و نزیکەی 35 کەس لە پێکدادانەکان کوژران و دەیانی دیکەش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ