
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی دۆخی غەززە دەڵێت، ئەگەر هەڵبژاردەیەکی باشتر بۆ خەڵکی فەلەستین هەبێت ئەوا ئەوان دەیانەوێت کەرتەکە جێبهێڵن.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە زۆرینەی چاوپێکەوتنەکانیدا پلانی ڕاگواستنی فەلەستینییەکانی بۆ وڵاتانی دراوسێی وەک ئوردن و میسر خستووەتەڕوو، بەڵام پێشنیازەکە لەلایەن ئەو وڵاتانەوە ڕەتکراوەتەوە. ئێستا دووبارە ترەمپ گەڕاوەتەوە سەر بیرۆکەی گواستنەوەی دانیشتووانی غەززە بۆ دەرەوەی کەرتەکە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''زۆرێک لە دانیشتوانی غەززە ئامادە دەبن کەرتی بەجێبهێڵن ئەگەر بژاردەیان پێ بدرێت، هاوکات دەشڵێت، غەززە پێویستی بە خۆراک هەیە، ئیسرائیل دەتوانێت کاری باش بکات سەبارەت بە ناوەندەکانی خۆراک لە غەززە''. وتیشی، "هەندێک کەس بیرۆکەکەیان بەدڵ بوو، هەندێکیان نەیانویست، دەبێت بزانین چی ڕوودەدات".
ترەمپ ئاماژەی بەوەدا کە ئەو وێنانەی لە غەززە هەن ترسناکن و جەختی لەسەر پێویستی گەیاندنی خۆراک بۆ منداڵانی کەرتی غەززە کردەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ترەمپ بڕیاری دامەزراندی ناوەندی خۆراکی لە کەرتی غەززە داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵەیەکی پزیشکی لە هەولێر 10 ساڵ ژیانی کچێک تێکدەدات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکێک بە تەنیا کوڕە تووشبووەکەی بە ئۆتیزم بەخێو دەکات و دەستبەرداری ژیانی خۆی بووە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
كارەكانی سایلۆی هەڵەبجە 85%ـی تەواو بووە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ کارکردن لە پڕۆژەی دوو سایدی گەڕەکی ژین دەستی پێکردەوە