ترەمپ وادەی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ترەمپ وادەی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە ئاشکرا دەکات

دیمەنی وەرگرتنی هاوکاری خەڵکی غەززە. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

دوای ڕاگەیاندنی کردنەوەی ناوەندی خۆراک لە غەززە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ناوبراو وادەی کردنەوەی ئاشکرا دەکات و دەڵێت'' بەمزووانە دەکرێتەوە''

وێنە گەورەکە: دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە بەهۆی شەڕی 21 مانگیەوە کارەساتبارە، دەستڕاگەیشتن بە خۆراک و هاوکارییە مرۆییەکان ئەستەمە و بەهۆی ئەمەشەوە چەندین گیان لەدەستدان بەهۆی بەدخۆراکی و برسیبوونەوە لە غەززە تۆمارکراون.

لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ''بەم نزیکانە ناوەندی  خۆراک لە کەرتی غەززە دەکرێتەوە و کارەکانی دەستپێدەکات"، وتیشی "لەگەڵ بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل قسەی کردووە دەیانەوێت خۆراک لە غەززە بە شێوەیەکی گونجاو دابەش بکرێت''.

زانیاریی زیاتر: هەر وەک پێشتر ترەمپ ئەمەی خستبووەڕوو کە ئەم ناوەندەی خۆراک بەبێ سنوور بۆ ئاسانکاری و چوونە ژوورەوە و لەگەڵ وڵاتانی دیکە کاردەکات بۆ ئەوەی هاوکاری مرۆیی زیاتر پێشکەش بە خەڵکی غەززە بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ