سیناتۆرێکی  ئەمریکی: نەتانیاهۆ کارەساتی مێژوویی لە غەززە خوڵقاندووە

شەیری بکە لە:
سیناتۆرێکی  ئەمریکی: نەتانیاهۆ کارەساتی مێژوویی لە غەززە خوڵقاندووە

دیمەنی چەند بارهەڵگرێکی هاوکاری لە چاوەڕوانی چوونە ژوورەوە بۆ ناو غەززە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سیناتۆرێکی ئەمریکی ڕەخنەی تووند لە سیاسەتەکانی نەتانیاهۆ دەگرێت و دەڵێت، کارەساتی مێژوویی لە غەززە خوڵقاندووە.

وێنە گەورەکە: دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە بەهۆی بۆردوومانی بەردەوامی ئیسرائیل و پەیڕەوکردنی سیاسەتی برسیکردن تا دێت خراپتر دەبێت و بەهۆی ئەم دۆخەی لەو کەرتە خوڵقاوە  کاردانەوە و توڕەیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا هێناوە.

لێدوانی فەرمی: ئێلیزابێس وارن، سیناتۆری ئەمریکی ڕایگەیاند، ''حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کارەساتێکی مێژوویی لە کەرتی غەززە خوڵقاندووە و دەروازەکانی چوونە ناوەوەی هاوکارییەکانی بەسەر کەرتەکە داخستووە و لە ئێستادا شەش هەزار بارهەڵگری خۆراک لە دەروازەکان چاوەڕێی ڕەزامەندی دەکەن بۆ ئەوەی منداڵان لە برسان نەمرن''.

لەلایەکی دیکەوە: بەپێی سەرچاوە پزیشکییەکانی غەززە تاوەکو ئێستا بەهۆی بەدخۆراکی و نەبوونی خۆراکی پێویست لە کەرتی غەززە 154 کەس گیانیان لەدەستداوە کە لە نێویاندا 89 منداڵ هەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: