دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر دابین کرا

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


لەسەر ئەرکی مەلا مستەفا بارزانی، حەوت جۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر دابینکرا. ئەم هاوکارییە دەرمان بۆ نەخۆشییە درێژخایەنەکان، نەخۆشییە وەرزییەکان و پێداویستییەکانی نەشتەرگەری لەخۆدەگرێت.


لێدوانی فەرمی: دکتۆر محەممەد عەزیز، سەرپەرشتیاری ڕێکخراوی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "ئەمە دووەم جارە کە هاوکاری نەخۆشخانە دوورەدەستەکان دەکەین. بە لەبەرچاوگرتنی دووری نەخۆشخانەی گشتی مێرگەسۆر لە سەنتەری شارەکان، بە بڕی 11 ملیۆن دینار دەرمان و پێداویستی پزیشکی وەک عەرەبانەی خاوەنپێداویستی تایبەت و چەند کەلوپەلێکی نەشتەرگەریمان بۆ دابینکردن."


لەلایەکی دیکە: دکتۆرە هەرمێ شێخ جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بە ئاڤا میدیای گوت: "نەخۆشخانەی گشتیی مێرگەسۆر یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی کە ڕۆژانە پێشوازی لە نەخۆشێکی زۆر دەکات. تەنها لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، 18 هەزار و 686 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە."

 

ژمارەکان وادەڵێن: نەخۆشخانەی مێرگەسۆر هۆڵی نەشتەرگەری و منداڵبوونی هەیە. بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا، پێنج منداڵ لەدایکبوون، 14 نەشتەرگەری ئەنجامدراوە، 93 هاووڵاتی کۆچی دواییان کردووە و 611 حاڵەتی کتوپڕ و ڕووداوی جۆراوجۆر لە نەخۆشخانەکە تۆمارکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ