ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین

شەیری بکە لە:
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین

دیمەنی چەند منداڵێک لە غەززە لەکاتی گواستنەوەی ئاو بە گالۆن. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

تا دێت دۆخی مرۆیی لە غەززە خراپتر دەبێت و دانیشتووانی غەززە بەدەست بێئاوی و نەبوونی خۆراک و کەمی دەرمان دەناڵێنێت و وڵاتان بەردەوامن لە هۆشداری دان بە ئیسرائیل کە ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بدات، بەڵام ئیسرائیل پێداگیرە لەسەر هەوڵەکان و بەچڕی بارهەڵگرەکانی هاوکارییە مرۆییەکان دەپشکنێت و حەماسیش تۆمەتبار دەکات بە دزینی هاوکارییەکان.

وێنە گەورەکە: بەهۆی خراپی دۆخی مرۆییەوە لە غەززە تاوەکو ئێستا دەیان هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە و وڵاتان داوا دەکەن هاوکارییە مرۆییەکان بەزووی بگەیێنرێن بۆئەوەی لە دۆخە سەختەدا ڕزگاریان بێت، هاوکات نەبوونی ئاوی خاوێنی خواردنەوە، کێشەکەیەکی دیکەیە کە بەرۆکی خەڵکی غەززەی گرتووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئیمارات - وام ڕایگەیاند: حکومەتی ئیمارات بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی میسر ئاو دابین دەکات بۆ کەرتی غەززە، بۆری ئاوی خاوێن بەناو میسرەوە دەگەیێنرێتە غەززە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی ئاوی خواردنەوە و بەوەش 600 هەزار هاووڵاتی ڕۆژانە ئاویان پێدەگات.

زانیاریی زیاتر: لە ئێستادا 2.4 ملیۆن هاووڵاتی لە غەززە دەستیان بە ئاوی خاوێن ناگات بۆ خواردنەوە هاوکات 80% ژێرخانی ئاوی خاوێن لە غەززە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکان و ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانییانەوە وێران و داڕماون.

لەلایەکی دیکەوە: نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی کەمئاوی ئاوی و پیس لە غەززە کە خەڵک بە ناچاری دەیخۆنەوە دەڵێت، " قەیرانی ئاو لە غەززە بەردەوامە و خەڵك دەباتە لێواری لەناوبردن وەک چۆن زیان بەر ژێرخانی ئاوی کەرتەکە کەوتووە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ