هاتووچۆی هەولێر لەبارەی سزادانی ئۆتۆمبێلی ژمارە عێراقی و بیانی ڕوونکردنەوە دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

هاتووچۆی ژمارەیەک ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لەبارەی چۆنییەتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو ئۆتۆمبێلانەی، کە هەڵگری تابلۆی ناوخۆ و دەرەوەی عێراقن ڕایگەیاند 'لێپێچینەوەیان لەگەڵ دەکەین'.
وێنە گەورەکە: پێشتر تێگەیشتنێکی هەڵە هەبوو بەرامبەر سزادانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی خاوەن ژمارەی بیانی یاخود عێراقی بوون، هاووڵاتییان پێیان وابوو کە لەکاتی سەرپێچیدا بە پێبژارد سزا نادرێن.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەر ئۆتۆمبێلێک هەڵگری تابلۆی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بێت و لە هەرێمی کوردستان سەرپێچی بکات، سزا دەدرێن و پێبژاردنی هاتووچۆیان لەگەڵ دەکرێت.
وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر وتیشی: هەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی هەرێمی کوردستان بچێتە پارێزگاکانی عێراق و سەرپێچی هاتووچۆ بکات، لە سیستمی هاتووچۆی هەرێم تۆمار دەکرێت و دەبێت پارەکەی بدات.
لەلایەکی دیکەوە: عەقید هێمن ئەمین ئاماژەی بەوە کرد، ئەو ئۆتۆمبێلانەی هەڵگری تابلۆی دەرەوەی عێراقبن و سەرپێچی هاتووچۆیان کردبێت، لە کاتی گەڕانەوەیان لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، سزا دەدرێن و پارەکەیان لێ وەردەگیرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆبەی تایبەت بە ئەستۆپاکی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر هەیە، بۆیە هەر ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری تابلۆی شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و دەرەوەی وڵات بێت، پێویستە پێش ڕۆشتنەوەیان ئەستۆپاکی بکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
گڕکانێکی ڕووسیا دوای 600 ساڵ جارێکی دیکە چالاک دەبێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئیمارات: کێشەی بێئاوی لە غەززە بنبڕ دەکەین