
گەڕەکێکی زیانبەرکەوتووی دهۆک. وێنە: ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە زیان بەرکەوتووەکانی دهۆک کۆتاییهات؛ پەیامنێری ئاڤا نیوز گوتی، دوو کەس ویستوویانە بە فێڵ ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن هەرچەندە زیانیان بەرنەکەوتبوو، بەڵام لیژنەکە پێیانزانیوە و دەریانکردوون.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 19ـی ئەم مانگە بارانبارینێکی چڕ سەنتەری شاری دهۆکی گرتەوە، لافاو لە بەشێکی گەڕەک و کۆڵانەکانی شارەکە دروستبوو، بەهۆیەوەش سەدان ئۆتۆمبێل و خانوو زیانیان بەرکەوت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نیهاد حسێن، پەیامنێری ئاڤا نیوز لە گۆڕەپانی ئۆتۆمبێلە زیانبەرکەوتووەکان ئامادە بوو، لەبارەی پرۆسەکەوە گوتی: "لیژنەی قەرەبووکردنەوەی حکومەت چەندین ڕۆژ سەرقاڵی تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان بوو، بەڵام دوو کەس ویستیان بە فێڵ ئۆتۆمبێلەکانیان تۆمار بکەن لەکاتێکدا بە لافاوەکە زیانیان بەرنەکەوتبوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی کۆتا ئاماری لیژنەی قەرەبووەکە 182 ئۆتۆمبێل وەک زیانبەرکەوتووی لافاوەکە تۆمارکراون، 37ـشیان بەیەکجاری لەکارکەوتوون و بڕیارە لە زووترین کاتدا قەرەبوو بکرێنەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 18 خولەک لەمەوپێش
سوودانی: بێجی دەبێتە شارێکی پیشەسازیی نەوتیی پێشکەوتوو
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات لە کوردستان هەناردە دەکرێت
7 چرکە لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
2 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی یانەی هەولێر دیاری کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وادەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوولەی خۆراک درێژ دەکرێتەوە