فایلی خەڵک؛ بەهۆی دەنگی بەرزی مۆسیقا دوو کافتریا دانیشتووانی هەریریان بێزارکردووە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

چەند هاونیشتمانییەک ئۆردووگای هەریر سکاڵا لە بوونی دوو کافتریا دەکەن کە بەهۆی دەنگی بەرز و قەرەباڵغییەوە تا درەنگانی شەو بێزاریان کردوون و خەویان لێ تێکداون. لە بەرامبەردا، قایمقامی قەزاکە داوا دەکات هاونیشتمانیان بە فەرمی سکاڵاکانیان پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی ڕێکاری پێویست بگیرێتەبەر.

چیرۆکی سەرەکی: دوو کافتریا لە سەرەتای کۆڵانەکانی 13 و 14ـی ئۆردووگاکە، بەتایبەت لە شەوانی پێنجشەممە و هەینیدا، تا کاتی بەرەبەیان کراوەن و بەهۆی دەنگی بەرزی مۆسیقا و دەنگە دەنگەوە خەڵکەکەی هەراسان کردووە.

لێدوانی فەرمی: هاونیشتمانییەکی ئەو ئۆردووگایە بە ئاڤای وت: "جگە لە دەنگی بەرز، ئۆتۆمبێلەکانیان لەبەردەم ماڵەکانماندا ڕادەگرن و ڕێگاکان دەگرن. هەندێکجاریش کورسی لەسەر شەقامەکان دادەنێن و تا بەیانی خەریکی نێرگەلەکێشانن، بەڕاستی گرفتار بووین بە دەستیانەوە و خەومان نەماوە."

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: شێروان جەلال، قایمقامی قەزای هەریر بە وەکالەت، بە ئاڤای وت، "تاوەکو ئێستا هیچ هاونیشتمانییەک بە فەرمی پەیوەندیی پێوە نەکردوون و سکاڵای لەو شێوەیەیان تۆمار نەکردووە.

زانیاریی زیاتر: قایمقامی هەریر بە وەکالەت داوا لەو هاونیشتمانییە ناڕازییانە دەکات سەردانی فەرمانگەکەیان بکەن و نووسراوێکی فەرمی پێشکەش بکەن. وتی: "با بێن سکاڵایەک بنووسن، ئێمەش دەستبەجێ شارەوانی و پۆلیسی هاتووچۆی لێ ئاگادار دەکەینەوە و بەدواداچوونی وردی بۆ دەکەین و دڵنیابن ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ