فایلی خەڵک؛ دوای بەدواداچوونی ئاڤا کارکردن لە پڕۆژەی دووسایدی گەڕەکی ژین لە دارەتوو دەستیپێکردەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ماوەیەک لەمەوبەر ئاڤا میدیا سکاڵای هاونیشتمانییانی گەڕەکی ژینی لە ناحیەی دارەتوو گەیاند، کە داوایان دەکرد کار لە پڕۆژەی وەستاوی شەقامی دووسایدی گەڕەکەکەیان بکرێت، ئەمڕۆ کارکردن لە پڕۆژەکەدا دەستیپێکردەوە و بەرپرسانی شارەوانیش بەڵێنی تەواوکردنی پڕۆژەکە پێش سەری ساڵ دەدەن.
چیرۆکی سەرەکی: ماوەیەک پێش ئێستا، لە سەعات حەوتی ئاڤا میدیا، داواکاریی دانیشتووانی گەڕەکی ژین خرایەڕوو، کە تێیدا ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو بەرامبەر بە وەستانی کارکردن لە شەقامی سەرەکیی گەڕەکەکەیان و داوایان کردبوو چارەسەر بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ڕەوەند قادر، بەڕێوەبەری شارەوانیی دارەتوو، بە ئاڤای ڕاگەیاند: "نزیکەی دوو مانگ پێش ئێستا، ئاڤا میدیا ڕاپۆرتێکی لەسەر شەقامی دووسایدی گەڕەکی ژینی دارەتوو بڵاوکردەوە، ئێمەش لەو کاتەدا بەڵێنماندا کە هەرچی لە تواناماندا بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە درێغی نەکەین."
بەڕێوەبەری شارەوانیی دارەتوو وتیشی: "دەرئەنجامی بەدواداچوونەکانمان، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنەوەی پڕۆژەکەیە و هەموو هەوڵێکمان بۆ ئەوەیە کە پڕۆژەکە پێش هاتنی سەری ساڵ کۆتایی پێبێت و شەقامەکە بە ڕووی شۆفێران و هاونیشتمانییاندا بکرێتەوە."
بۆچی گرنگە: ئەم پڕۆژەیە جگە لەوەی خزمەتێکی گەورە بە دانیشتووانی گەڕەکی ژین و تەواوی دارەتوو دەکات، هاوکات سوودێکی زۆریشی بۆ ئەو فەرمانبەرانە دەبێت کە لەو سنوورە زەوییان وەرگرتووە، چونکە زەوییەکانیان دەکەونە سەر هەمان شەقام و ئەمەش هاتووچۆیان ئاسانتر دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر ماڵێک بۆ حەیرانبێژان کرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
تێچووی بارگاویکردنەوەی ئۆتۆمبێلی تێسلا بە كارەبای پرۆژەی ڕووناكی ئاشکرا دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق هەواڵی قرتاندنی 62 ترلیۆن دینار لەلایەن مشک و جرجەوە ڕەتدەکاتەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی مێروو لە ئوسترالیا دەدۆزرێتەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
عێراق بەرهەمهێنانی نەوت بۆ 4.22 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەرز دەکاتەوە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
حووسییەکان: هێرشمان کردووەتە سەر سێ ئامانج لە ئیسرائیل
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە كە لە کەورگۆسک زەوییان بۆ دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەفین یاسین: وا دەكەین یانەی هەولێر لەڕووی داراییەوە پشت بەخۆی ببەستێت