لە کۆمەڵگەی چڕە لە دهۆک بتڵێکی بەتاڵ بە 100 هەزار دینار دەفرۆشرێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە کۆمەڵگەی چڕە لە سنووری قەزای شێخان لە پارێزگای دهۆک بتڵێکی بەتاڵ بە 100 هەزار دینار دەفرۆشێت. دەوترێت بتڵەکە هەوای چیاکانی ئایسەلەندای تێدایە.

چیرۆکی سەرەکی: ئەم بتڵە لە یەکێک لە مارکێتەکانی کۆمەڵگەی چڕەی سەر بە دهۆک دەفرۆشرێ و  بتڵێکی بچووکە و هیچی تێدا نییە، بەڵام بە وتەی خاوەنەکەی، ئۆکسجین و هەوای چیاکانی ئایسەلەندای تێدایە و وێنەی چیاکانی ئایسەلەنداش لەسەر بتڵەکە دراوە.

زانیاریی پەیامنێر: ئالان خوشەڤی، خاوەنی مارکێتەکەیە، بە سەلام موشیر، پەیامنێری ئاڤای وتووە: ئەم بتڵانەمان لە ئایسەلەنداوە بەتایبەتی داواکردووە، نزیکەی 90 بۆ 95 هەزار دیناری تێچووە هەتا گەیشتووەتە چڕە، خۆیشمان پێنج هەزارێکی دەخەینە سەر و قازانجی خۆمان دەگێڕینەوە.

دەشڵێت، تا ئێستا سێ دانەیان فرۆشتووە، ئێستا تەنیا دانەیەکی ماوە.

سەلام موشیر سەری بتڵەکە دەکاتەوە، بۆئەوەی بزانێت ئەم هەوای ئایسلەندایە چییە، بۆنی دەکات هەست بە هیچ جیاوازییەک لەنێوان هەوای چیاکانی ئایسلەندا و دەشت و دەری ناوچەکە بەدی ناکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ