ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن

شەیری بکە لە:
ئەمریکا هانی وڵاتان دەدات سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرن

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، ئەمریکا لە هەوڵدایە لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ لابردنی سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا و دەستەی تەحریری شام بکات.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکی ئامادە کردووە و داویەتی بە بەریتانیا و فەرەنسا کە تێیدا داوا دەکات ناوی هەریەکە لە ئەحەمەد شەرع، سەرۆککۆمار و ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی سووریا، لە ناو لیستی سزا نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تیرۆر لە دژی قاعیدە و داعش لا ببرێت.

زانیاریی زیاتر: چاوەڕێ دەکرێت شەرع مانگی 9 سەردانی ئەمریکا بکات و لە کۆبوونەوەی ساڵانەی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشدار بێت، بەڵام بۆ ئەنجامدانی ئەم سەردانە پێویستیی بە مۆڵەتی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە.

ئەمەش بزانە: پێشبینی دەکرێت چین ئەم پڕۆژە بڕیارە ڤیتۆ بکات. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ