ئەمریکا سزای دیکە بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سزای دیکە بە سەر ئێراندا دەسەپێنێت

ئاڵای ئێران کە قوفڵێکی لەسەرە کە بە ئاڵای ئەمریکا نەخشێنراوە

ئاڤا نیوز

ئەمریکا گەڕێکی نوێ لە سزاکانی لە دژی ئێران سەپاند.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند 18 کەس و دامەزراوەیان سزاداوە لەبەرئەوەی یارمەتیی ئێرانیان داوە تا خۆی لە سزاکانی ئەمرکا بدزێتەوە و داهاتی دەست بکەوێت.

لیدوانی فەرمی: سکۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە بەرەنگاربوونەوەی بەرنامەکانی حکومەتی ئێران کە ئامانجیان خۆدزینەوەیە لە سزاکانی ئەمریکا.

زانیاریی زیاتر: ئەو لایەنانەی کە سزا دراون بریتین لە کۆمپانیای سیستەمی ئاڵوگۆڕی ڕووناک کە لەلایەن بانکی کورشەوە بەڕێوەدەبرێت و کۆمپانیای پاسارگاد ئاریان بۆ سۆفتوێری تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان.

جگە لەم دامەزراوانە و دامودەزگاکانی سەر بە خۆیان، کۆمپانیاکانی تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندیی داتاکانی ئارمان کیش، کۆمپانیای داتیس ئاریان قشم سۆفتوێر، کۆمپانیای ڕاشدی ئەلیکترۆنی، کۆمپانیای ڕانک و کۆمپانیای بارید ئاریان تەکنەلۆجی (باران تیلیکۆم) خراونەتە لیستی سزاکانی ئەمریکاوە.

 هەروەها بەڕێوەبەر و بەرپرسانی ئەو قەوارانە خراونەتە ژێر سزاکانی ئەمریکاوە.

ئەمەش بزانە: بەپێی یاسای جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمریکا، هەر جۆرە مامەڵەیەکی بازرگانی لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانە قەدەغەیە و ئەو کەس و دامەزراوەیانەی پەیوەندی داراییان لەگەڵ ئەو کەس و دامەزراوەیانە هەیە، دەبێت ئەم پەیوەندییە بپچڕێنن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: