ترەمپ: برسییەتیی غەززە ڕاستەقینەیە و وێنەکانیش ساختە نین

شەیری بکە لە:
ترەمپ: برسییەتیی غەززە ڕاستەقینەیە و وێنەکانیش ساختە نین

منداڵێکی کەرتی غەززە بەهۆی وەرگرتنی هاوکارییەوە دڵخۆش دیارە

ئاڤا نیوز


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی گوتووە: برسییەتیی لە غەززە راستییە و وێنەی منداڵانی برسیی کەرتەکەش ساختە نین.

چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی ڕابردوو لە میانەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوانیاندا نەتانیاهۆ نکۆڵی لە برسییەتیی کەرتی غەززەی کردووە و بە ترەمپی گوتووە هەمووی لەلایەن حەماسەوە ساختە کراوە. ترەمپ توڕە بووە و ئەمەی ڕەتکردووەتەوە و گوتوویەتی ئەو خۆی ئەو بەڵگانەی بینیوە کە قەیرانی خۆراک لە کەرتەکە نیشان دەدەن.

زانیاریی زیاتر: ڕاوێژکارانی ترەمپ وێنەی ئەو منداڵە برسییانەی کەرتی غەززەیان نیشانی ترەمپ داوە کە لە برسا مردوون.

ئەمەش بزانە: بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیلەوە، نزیکەی 200 کەس لە کەرتی غەززە لە برسا مردوون. لە کاتێکیشدا 'دامەزراوەی مرۆیی غەززە' بە پاڵپشتی ئەمریکا هاوکاریی مرۆیی دابەش دەکات، بەڵام سەربازانی ئیسرائیل زیاتر لە 1400 کەسیان لە سەرەی وەرگرتنی یارمەتییە مرۆییەکان کوشتووە. 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: