محەممەد حاجی مەحموود: بەرپرسانی عێراق کوردیان وەک هاوبەش پێ قبووڵ نییە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
ئاڤا نیوز
محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، لە نوێترین لێدوانیدا سەبارەت بە دۆخی عێراق و پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا دەڵێ، کورد لە بەرنامەی عێراقدا سڕدراوەتەوە و بەرپرسانی عێراق کوردیان وەک هاوبەش پێ قبووڵ نییە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 8-8-2025، 49یەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستانە و لە هەڵەبجە بەو بۆنەیەوە مەراسیمێک بەڕێوەچوو، لە پەراوێزی ڕێوڕەسمەکەدا، محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لێدوانێکی تایبەتی بۆ ئاڤا میدیا دا و باسی حیزبەکەی و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەڵوێستی حکوومەتی عێراق لە ڕابردوو و ئێستای کرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد حاجی مەحموود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: داوا دەکەین هەموو هێزە سیاسییەکان لە ئەنجوومەنێکی سیاسی لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستان بەیەکەوە کۆ ببنەوە بۆ ئەوەی بتوانن بەیەکەوە وڵات بەڕێوە ببەن.
- هیچ شتێک بە هەڵە نازانم کە لە ماوەی 49 ساڵی کاری سیاسیم کردوومە، ئەگەر بە هەڵەم زانیبووایە نەمدەکرد، ڕەنگە باسی شەڕی ناوخۆی حیزبەکەمان بکرێت، بەڵام تۆ ئەگەر نەتوانیت بەرگریی لە حیزبەکەت بکەی ناتوانی بەرگریی لە کوردیش بکەی، پێموایە هەڵەیەکی ئەوتۆمان بەرامبەر بە گەلەکەمان نەکردووە و هەرگیز نەچووینەتە سەنگەر دوژمن،هەمیشە لە بەرەی گەل بووینە بۆیە هیچ خۆمان بە هەڵە نازانین.
- نابێت کورد ڕابردووی لەبیر بچێت، حکوومەتی عێراق، لە ڕابردوودا کیمیاییبارانی کردین و ئەنفالی کردین، لادێکانی کوردستانی وێران کرد و ئەوەی لەدەستی هاتووە بەرامبەر بە خەڵکی کوردستان کردی، لە کاتی شەڕی داعشدا پارە بۆ مووسڵ و تکریت دەنێردرا کە ئەوکات لەژێر دەستی داعشدا بوون، پارەکە لە کەرکووکەوە بە بارهەڵگر بارمان دەکرد لە مەکتەب خالید ڕێگاکەمان دەکردەوە و ڕادەستی داعشمان دەکرد بۆ ئەوەی بدرێت بە مووچەی فەرمانبەرانی ئەو ناوچانە، دەپرسم ئایا خەڵکی هەرێمی کوردستان لە داعش خراپترن، کە بودجە و مووچەی ببڕدرێ.
- پێم وایە بەرپرسانی عێراق کوردیان قبووڵ نییە، کوردیان بە هاوبەش پێ قبووڵ نییە، لە 2014ەوە کورد لە عێراق لە بودجە و مووچەدا سڕدراوەتەوە، لەوکاتەوە تاوەکوو ئێستا مانگێک دەڵێن پارەکە بە قەرزە و مانگێکی دیکە دەڵێن لەبەر خاتری ئەم و ئەو دەینێرین، واتا کورد لە بەرنامەی عێراقدا سڕدراوەتەوە، وەک چۆن کەسێک لە خێزانێک دەمرێت و ناوەکەی دەسڕنەوە، ئێستا ئەم شەش ملیۆن کوردەی هەرێمی کوردستان لە بەرنامەی عێراقدا نەماوە، دەبێت جارێکی دیکە کورد لەگەڵ عێراق ڕێکبکەوێتەوە و مافەکانی دابین بکرێـت.
- بە ڕای من پێویستە کۆتایی بە شکۆشکاندنی خەڵکی کوردستان بەدەست بەغداوە بهێندرێت، باشترین چارەسەر ئەوەیە هێزە سیاسییەکان کۆ ببنەوە و ئەنجوومەنێکی سیاسی دروست بکەن و بەیەکەوە هەوڵ بدەن پەرلەمان بخەنە گەڕ و کابینەی نوێی حکومەت دابمەزرێت، داهاتی کوردستان کۆ بکرێتەوە و بەپێی توانا بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستانی لێ بدەن، پێموایە خەڵکی کوردستان بەمە ڕازی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان داوایەک لە سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن شەش هاوپەیمانی هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
33 خولەک لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
2 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان داوایەک لە سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن شەش هاوپەیمانی هەڵدەوەشێنێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: برسییەتیی غەززە ڕاستەقینەیە و وێنەکانیش ساختە نین