تورکیا داوا دەکات ئیسرائیل غەززە داگیر نەکات

شەیری بکە لە:
تورکیا داوا دەکات ئیسرائیل غەززە داگیر نەکات

وێنەی سەرۆککۆماری تورکیا و بۆردومانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز


تورکیا داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی دەکات گوشار بخرێتە سەر ئیسرائیل تا پلانی داگیرکردنی شاری غەززە جێبەجێ نەکات.

بەیاننامەی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بەیاننەمەیەکدا ڕایگەیاند: "ئێمە داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەکەین بەرپرسیارێتی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ڕێگریکردن لە جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە، کە ئامانجی ئاوارەکردنی زۆرەملێ فەلەستینییەکانە لەسەر خاکی خۆیان".


زانیاریی زیاتر: تورکیا پلانەکەی ئیسرائیل بە "لێدانێکی قورس" بۆ ئاشتی و ئاسایش دەزانێت و داوا دەکات ڕێگری لێ بکرێت.

ئەمەش بزانە: کابینەی جەنگیی ئیسرائیل پلانی سەرۆکوەزیرانی بۆ "کۆنترۆڵکردنی شاری غەززە" لە کەرتی غەززە پەسەند کرد و بڕیارە سوپا دەست بە ئامادەکاری و جێبەجێکردنی پلانەکە بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: