نەتانیاهۆ: ئیسرائیل کەرتی غەززە ناخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە

شەیری بکە لە:
نەتانیاهۆ: ئیسرائیل کەرتی غەززە ناخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

بنیامین ناتانیاهۆ، لەبارەی پلانی ستراتیژی بۆ غەززە بە سی ئێن ئێنی ڕاگەیاند: کەرتی غەززە ڕادەستی دەستەیەکی حوکمڕانی کاتی دەکەین.

وێنە گەورەکە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیسرائیل "غەززە ناخاتە ژێر ڕکێفی خۆیەوە و بەڵکو ڕادەستی حکومڕانییەکی کاتی دەکات تاوەکو بەرقەرابوونی ئاسایش.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەتانیاهۆ ئامانجە سەرەکییەکانی ئیسرائیلی دووپات کردەوە کە  هەڵوەشاندنەوەی تەواوی حەماس و گەڕانەوەی بێ مەرجی هەموو بارمتەکانە، ناتانیاهۆ دەڵێت: ئەگەر حەماس چەک دابنێت و بارمتەکان ئازاد بکات، ئەگەری هەیە ململانێکان بە خێرایی کۆتایی پێبێت.

زانیاریی زیاتر: دوای فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەر ئیسرائیل بەمەبەستی کردنەوەی ڕێڕەوی مرۆیی بۆ ناردنی خواردن و خواردنەوە بۆ هاووڵاتییانی کەرتی غەززە، ئێستا وڵاتانی ئوردن، ئیمارات، ئیسپانیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا و میسر، لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هاوکاریی مرۆیی بەسەر خەڵكی غەززەدا فڕێ دەدەنە خوارەوە. هاوکات ڕۆژانە ژمارەیەک بارهەڵگر هاوکاریی مرۆیی لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی ڕەفەحەوە هەناردەی شارەکە دەکەن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: