میسان.. هەڵگیرسانی شەڕی خێڵەکی کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
میسان.. هەڵگیرسانی شەڕی خێڵەکی کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

ژمارەیەک چەکداری یەکێک لە خێڵەکانی عێراق

ئاڤا نیوز

درەنگانی شەوی ڕابردوو، شەڕێکی تووندی خێڵەکی لە پارێزگای میسان هەڵگیرسا کە لە ئاکامدا کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.

چیرۆکی سەرەکی: دوای زیادبوونی ڕووداوەکانی ناکۆکیی نێوان خێڵەکان، ماوەی چەند ڕۆژێکە هێزێکی سەربازی لە بەغداوە گەیشتووەتە پارێزگای میسان و لەچەند ناوچەیەکی ئەو پارێزگایەش هێزی زۆر بڵاوەی پێکراوە، هاوکات چەند ئۆپەراسیۆنێکیشیان بۆ جێبەجێکردنی یاسا و کۆنترۆڵکردنی ئاسایش لە شاری عیمارە و دەورووبەری ئەنجام داوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیی: شەڕەکە لەسەر کێشەیەکی کۆنی تۆڵەسەندنەوە بووە لەنێوان هەردوو عەشیرەتی سادە غەوالیب و حڕێشییەکان لە ناوچەی خمس لە سنووری ناحیەی سەلام لە باشووری میسان هەڵگیرساوە.

زیانە سەرەتاییەکان: بەپێی ئەو سەرچاوەیە لە ئاکامی شەڕەکە تاوەکو ئێستا کەسێک گیانی لەدەستداوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون و برینی یەکێک لەوانەش سەختە،

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەر چەندە هێزێکی زۆر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە ڕەوانەی ئەو ناوچەیە کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا دۆخەکە هەر ئاڵۆزە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ