تەرمی عەرەبێکی هاوردە لە نزیک گوندەکانی ناحیەی سەرگەڕان دەدۆزرێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش

دۆزینەوەی تەرمێک لە عێراق
ئاڤا نیوز
شەوی ڕابردوو، تەرمی عەرەبێکی هاوردە لەنێوان گوندی پەلکانە و شەناغە لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بە کوژراوی دەدۆزرێتەوە و پۆلیسی کەرکووکیش دەستی بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە کردووە.
زانیاریی پەیامنێر: شایەتحاڵێک لە سنووری ناحیەی سەرگەڕان بە دیار محەممەد، پەیامنێری ئاڤا میدیای ڕاگەیاندووە، دانیشتووانی هەردوو گوندی پەلکانە و شەناغە تەرمی کەسێکی بەنەتەوە عەرەبیان لە سنوورەکە دۆزیوەتەوە کە لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو کوژراوە.
زانیاریی زیاتر: بە وتەی ئەو شایەتحاڵە، دوای ئاگادارکردنەوەی دەزگا ئەمنییەکان بە بوونی تەرمێک، هێزەکانی سووپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دواتریش تیمەکانی پۆلیس دەستیان بە ڵێکۆڵینەوە کردووە.
باکگراوند: لە ماوەی ڕابردوودا، لەسەر کێشەی زەوی و زار و ڕێگری لە چاندنی بەربوومی کشتوکاڵی، گرژی و ناکۆکی لەنێوان جووتیارە ڕەسەنەکانی سنووری ناحیەی سەرگەڕان و عەرەبە هاوردەکان، دروست دەبوو، چەندین جاریش هێزە ئەمنییەکان بە ئەنقەست، کۆسپ و تەگەرە بۆ ئیشوکاری کشتوکاڵیی جووتیارانی کوردی ڕەسەنی ئەو ناوچانە دروست دەکەن، بەهۆیەوە گرژی و پێکدادانی لێ دەکەوێتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەهای وەبەرهێنانی عێراقی لە ئێران زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئایا سبەی لە بەغدا و 6 پارێزگای دیکە دەبێتە پشووی فەرمی؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە بەرز دەبنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دووەم ساڵ "محەممەد" پێشەنگی ناوی تازە لەدایکبووانی کوڕە لە ئینگلتەرا و وێڵز
4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر مانگایەکی مردار بوو دووکەس لە سەنگەر دەستگیرکران
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای بازاڕی زیرەکیی دەستکرد لە ئەفریقا دەگاتە زیاتر لە 16 ملیار دۆلار
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
بەهای وەبەرهێنانی عێراقی لە ئێران زیاتر لە یەک ملیار دۆلارە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکارێکی ئیداری دەبێتە هۆی گیانلەدەستدانی زیارەتکارێکی ئێرانی
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرهەمهێنان و قازانجی دانەغاز زیادیكردووە