
دیمەنی یەکێک لە باڵەخانە ڕووخاوەکان. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگای بالکئەسیری ڕۆژئاوای تورکیای هەژاند و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون.
چیڕۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-08-10، بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 6.1 پلەی ڕێختەر لە قوڵای 11 کیلۆمەتر پارێزگای بالئەکسیری تورکیای هەژاند و بەهۆیەوە ئافرەتێکی تەمەن 81 ساڵ گیانی لەدەستدا و 29 کەسی دیکەش برینداربوون و زیانی ماددیش بەر زۆرێک لە باڵەخانەکان کەوت.
لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند: ئەو ئافرەتە لە کاتی دەرهێنانی لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی کە تێیدا نیشتەجێیە گیانی لەدەستداوە و هیچ یەک لە بریندارەکان برینەکەیان سەخت نەبووە و هاوکات گوتی، پرۆسەی گەڕان بەدوای قوربانیان کۆتایی هاتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەریەکە لە شارەکانی ئیستەنبووڵ و ئیزمیر هەستیان بە بوومەلەرزەکەی بالکئەسیر کردووە و هەر دوای بومەلەرزە بەهێزەکە 20 پاشلەرزەی دیکە بە پلەی 3.5 بۆ 4.6 لە ناوچەکە ڕوویانداوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
بنەماڵەی کوژراوانی ڕووداوی بەنزینخانەکە گەیشتنە هەولێر
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی كوردستان نزم دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- کوردستان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە هەولێر پێشانگای سەبەتەی ترێ دەکرێتەوە
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 57 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمین جار دەنگدەدەن
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
بنەماڵەی کوژراوانی ڕووداوی بەنزینخانەکە گەیشتنە هەولێر
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی پلانی نوێی ئیسرائیل لە غەززە ترەمپ و نەتانیاهۆ گفتوگۆ دەکەن