لەبارەی پلانی نوێی ئیسرائیل لە غەززە ترەمپ و نەتانیاهۆ گفتوگۆ دەکەن

شەیری بکە لە:
لەبارەی پلانی نوێی ئیسرائیل لە غەززە ترەمپ و نەتانیاهۆ گفتوگۆ دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە پلانی وڵاتەکەی بۆ داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا تاتوێی کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی نەتانیاهۆ لە ڕاگەیێنراێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرۆکوەزیران ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ترەمپ هەبووە، لەو ماوەیەدا باسیان لە "پلانی ئیسرائیل بۆ دەستبەسەرداگرتن و کۆنترۆڵکردنی مۆڵگەکانی حەماس کە لە غەززە ماون بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و ئازادکردنی بارمتەکان و شکستپێهێنانی بزووتنەوەکە" کردووە

زانیاریی زیاتر: لە درێژەی ڕاگەیێنراوەکە هاتووە، نەتانیاهۆ سوپاسی ترەمپی کردووە بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەکانی بۆ ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕی غەززەوە.

ئەمەش بزانە: ئەمە یەکەم پەیوەندی نێوان هەردوولایە لەو کاتەوەی حکومەتی ئیسرائیل پلانی داگیرکردنی تەواوی کەرتی غەززەی پەسەندکرد کە هەینی ڕابردوو لەلایەن نەتانیاهۆوە پێشکەشکرابوو .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ