نیوزلەندا و ئوسترالیا بەنیازن دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن

شەیری بکە لە:
نیوزلەندا و ئوسترالیا بەنیازن دان بە دەوڵەتی فەلەستیندا بنێن

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرەڕای بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەززە و خراپبوونی باردودۆخی کەرتەکە، هەر یەکە لە ئوسترالیا و نیوزلەندا نیازی خۆیان بۆ ناساندنی دەوڵەتی فەلەستین دەخەنەڕوو.

چیرۆکی سەرەکی: دوای بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە غەززە ''داگیرکردنی تەواوی غەززە''، ئوسترالیا ڕەخنەی لەم بڕیارە گرت و جەختی لەوە کردەوە ئیسرائیل و پابەند نییە بە یاسا نێودەوڵەتییەکان.

لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنی ئەلبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕایگەیاند، ئوسترالیا لە مانگی ئەیلوولدا لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکاندا، دان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا دەنێت، هاوکات ئەمە دەرفەتێکە بۆ دیاریکردنی چارەنووسی گەلی فەڵەستین هاوکات گوتی،  "حەماس هیچ ئایندەیەکی لە دەوڵەتی فەڵەستین دا نابێت و ڕوونیشی کردەوە، بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی ئاگادار کردووەتەوە ناوچەکە پێویستی بە چارەسەرێکی سیاسی هەیە نەک چارەسەری سەربازی.

لەلایەکی دیکەوە: کریستوفر لوکسۆن، سەرۆکوەزیرانی نیوزلەندا ڕایگەیاند، حکومەتەکەی بیر لە دانپێدانانی دەوڵەتی فەلەستینی دەکاتەوە، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەش دووپاتی دەکاتەوە، لە مانگی ئەیلوولدا لەبارەی دەوڵەتی فەڵەستین بڕیارێکی فەرمی دەدەین.

باکگراوند: 28ـی تەممووزی 2025، کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ڕێگە چارەی ڕاگەیاندنی دوو دەوڵەتی فەلەستین و ئیسرائیل بە هاوسەرۆکاییەتی فەرەنسا و سعودیە لە نیویۆرک بەڕێوەچوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: