زێلینسکی: ڕووسیا هەوڵی فریودانی ئەمریکا دەدات

شەیری بکە لە:
زێلینسکی: ڕووسیا هەوڵی فریودانی ئەمریکا دەدات

ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

سەرۆکی ئۆکراینا، مۆسکۆی بەوە تۆمەتبارکرد کە هەوڵی چەواشەکردنی واشنتن دەدات  پێش کۆبوونەوەی لووتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمێر پووتین هاوتا ڕووسییەکەی.

چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی و کۆتاییهێنان بە شەڕی سێ ساڵەی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا، بڕیارە ڕۆژی هەینی 2025-08-15، هەر یەکە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادێمیر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا لە ئەلاسکا کۆببنەوە بەبێ بەشداری ئۆکراینا.

لێدوانی فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕایگەیاند:  ئێمە لە نیازی ڕووسیا تێدەگەین کە هەوڵی فریودانی ئەمریکا دەدات، بەڵام  ڕێگە بەم کارە نادەین هاوکات پێزانینی خۆی بۆ ئیرادەی ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ دووپاتکردەوە و گوتی، ئەم شەڕە تەنیا بەهۆی خواستی پووتینەوە بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ ڕووسیا، زێلیسنکی گوتی، هەر ڕێککەوتنێک کە سازشکردنی لەسەر خاک و سەربەخۆی وڵاتی تێدا بێت ڕەتی دەکەینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ