بەڕێوەبەری کۆمپانیای پی ڤی ئای: لەسەر هێڵین بۆ کردنەوەی سێ بنکە داخراوەکەی هەززە لە کەرکووک
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

یەکێک لە بنکە داخراوەکانی پشکنینی ئۆتۆمبێل لە پردێ
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هەبوونی مۆڵەتی ئیداریی ناوچەکە، بەڵام بەبیانووی نەبوونی مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، لە کەرکووک و پردێ سێ بنکەی هەززەکردنی (پشکنین) ئۆتۆمبێل داخراون، تەنیا پشکنین بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانە دەکات کە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمن و تابلۆیان هی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانە.
وێنە گەورەکە: بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ شوفێرانی نیشتەجێ لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، کۆمپانیایەکی هەززە سێ بنکەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی لە سنووری کەرکووک کردووەتەوە، بەڵام لەلایەن حکومەتی عێراقەوە داخران و دەڵێن، مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆ دەربهێنن، ئێستا لە هەرسێ بنکەکە پشکنینی ئۆتۆمبێل ناکرێت و کارەکان وەستاون.
لێدوانی فەرمی: هەژار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری (پی ڤی ئای) کە سەرپەرشتی ئەو سێ بنکەیە دەکات، بە ئاڤای گوت، "مۆڵەتی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان و ئیدارەی کەرکووکمان هەیە، ئەوەی ڕوویداوە بیانوو پێگرتنە و بەشێکە لە سیاسەتی دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا."
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری پی ڤی ئای دڵنیایی دا لەوەی لەگەڵ بەغدا لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی دووبارە بنکەکان بکرێنەوە و مامەڵەی شوفێران ڕایی بکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناوەندی پشکنینی پردێ، لە ماوەی ڕابردوودا کارئاسانییەکی گەورەی بۆ ئەو شۆفێرانەی سنووری کەرکووک دەکرد تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان سەر بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان. لەبری ئەوەی ڕێگەیەکی دوور ببڕن بۆ نوێکردنەوەی پشکنینی ساڵانە، دەیانتوانی سەردانی ناوەندەکانی پردێ یان چەمچەماڵ بکەن.
کاریگەری و لێکەوتەکان: بە داخستنی ناوەندی پردێ، هاووڵاتییان ناچار دەبن جارێکی دیکە ڕێگەی دوور و کاتێکی زیاتر بۆ گەیشتن بە ناوەندەکانی پشکنین لە شارەکانی هەرێمی کوردستان ببڕن، ئەمەش بارگرانییەکی نوێی بۆیان دروست کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆنفڕانسی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی عەلاق: 80%ی پارەی عێراق لە ماڵەکان هەڵگیراوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕۆناڵدۆ داوای هاوسەرگیری دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
نەیزەکێک 20 ملیۆن ساڵ لەزەوی کۆنترە؛ لە ئەمریکا دەکەوێتە خوارەوە
20 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج هەڵە چا بۆ ژەهر دەگۆڕێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
ئامادەكاری بۆ یانزەمین فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە دەكرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
سەردار حوسێن: ئۆتۆمبێلەکانی تۆیۆتا کە لە چین دروستکراون بۆ کەشوهەوای عێراق گونجاو نین
11 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەردۆغان: دڵنیاین لە سەرکەوتنی پرۆسەی "تورکیایەکی بێ تیرۆر"
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆنفڕانسی تایبەت بە وزە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی بەرامبەر ڕووسیا نەرمی دەنوێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار؛ گوڵی ڕۆز لە هەولێرەوە ڕەوانەی سعودیە دەکرێت