بۆ ئەمساڵیش داشکان لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت

شەیری بکە لە:
بۆ ئەمساڵیش داشکان لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگاکان دەکرێت

دیمەنێکی ناو زانکۆ

ئاڤا نیوز

ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو داشکان لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان دەکرێت.

وێنە گەورەکە: لە سەرەتای دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمەوە، لە ئەنجوومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیار درا ساڵانە داشکان لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ناحکومییەکان بکرێت، ئەم بڕیارە ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو جێبەجێ دەکرێت.

لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤای گوت: بە ڕەچاوکردنی باروگوزەرانی قوتابییان و کەسوکاریان و  بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمساڵیش هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو داشکان لە کرێی خوێندنی زانکۆ و پەیمانگە حکومی و ناحکومییە دەکرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕی داشکان لە کرێی خوێندن بەمجۆرەیە:

- لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، بە ڕێژەی 45% داشکان لە کرێی خوێندنی ئێواران و پارالێل دەکرێت.

- لە زانکۆ ناحکومییەکان بە ڕێژەی 10% بۆ 25% بەپێی ئەنجامی ڕیزبەندیی نیشتمانی داشکان لە کرێی خوێندن دەکرێت.

شەیری بکە لە: