وەزارەتی كار: بە ناوی ئێمەوە فێڵ لە خانەوادەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان كراوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

لۆگۆی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات كە كەسێك بە ناوی وەزارەتەكەوە پەیوەندیی بە خانەوادەی خاوەن پێداویستییەكان كردووە و بە ناوی دابینكردنی مووچە فێڵی لێ كردوون و كارتی مۆبایلی پێ ناردوون.
چیرۆكی سەرەكی: كەسێك خۆی وەك نوێنەری چاودێریی كۆمەڵایەتیی و وەزارەتی كاری هەرێمی كوردستان ناساندووە و پەیوەندیی بە ژمارەیەك لە خانەوادە و كەسوكاری كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و خاوەن نەخۆش و كەسانی بەساڵاچاوو كردووە و پێی گوتوون كە مووچەیان بۆ دابین دەكات و دواتر داوای كارتی مۆبایلی لێ كردوون و لەو ڕێگەیەوە بڕێكی زۆر پارەی كۆكردووەتەوە و پاشان خۆی ون كردووە.
بڵاوكراوەی فەرمی: وەزارەتی كار ڕایگەیاند: ماوەی چەند رۆژێكە ژمارەیەكی نەناسراو بە ناوی چاودێری كۆمەڵایەتی و وەزارەتمانەوە پەیوەندی بە خانەوادەی خاوەن پێداویستیی تایبەتەكان دەكات بەمەبەستی دابینكردنی مووچەی كەمئەندامی و مووچەی چاودێریی كۆمەڵایەتی و داوای ناردنی كارتی نیشتیمانی و زانیاری و پێدانی ژمارە و ناوی خەڵكی تر كە خاوەن پێداویستیی تایبەت یان نەخۆش یان كەسانی بەساڵاچوویان هەبێت و دواتر بە ناوی ئەوانەوە پەیوەندی بەو خانەوادانە دەكات و داوای ناردنی كارتی مۆبایل دەكات، كە بەداخەوە ژمارەیەك هاووڵاتی زەرەرمەندی ئەم فێڵكردنە بوونە.
لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەینین كە وەزارەتمان ئاگاداری ئەم بابەتە نییە و ئەمە بەشێكە لە فێڵكردن و وەزارەتمان لە كاتی پێویست لە ڕێگا فەرمییەكانەوە خزمەتگوزاری و ئاگادارییەكانی بڵاو دەكاتەوە، بەرامبەر بەم فێڵكردنەی ئەم گرووپانەش ڕێككاری یاسایی دەگرینە بەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
شەمەندەفەری بەغدا، پڕۆژەیەک لەسەر کاغەز
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- بیروڕا
- 21 خولەک لەمەوپێش
سەبارەت بە پۆپۆلیزم، بە بیانووی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحیدەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- عێراق
- 1 خولەک لەمەوپێش
شەمەندەفەری بەغدا، پڕۆژەیەک لەسەر کاغەز
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لە کەرکوک مامێک کۆتایی بە ژیانی برازاکەی هێنا
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
دەستەی مافی مرۆڤ: لە گرتووخانە ڕەچاوی پێگەی شاسوار عەبدولواحید كراوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارێکی ئەمریکا مشتومڕ لەسەر چارەنووسی یەکگرتووی ئیسلامی دروست دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە بەغدا زیارەتکارێکی ئێرانی بە ئێسک و پروسکی مرۆڤەوە دەستگیرکرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا: دەست لەناوچە داگیرکراوەکان هەڵناگرین