
دیمەنی دەرەوەی فڕۆکەخانەی بن گۆریۆن. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان
ئاڤا نیوز
هێزە چەکدارەکانی حووسییەکانی یەمەن ڕایدەگەیێنێت، فڕۆکەخانەی لود (بن گۆریۆن)ـیان لە نزیک تەلئەبیب بە مووشەکێکی بالیستی هایپەرسۆنیک کردووەتە ئامانج.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێک، هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئاشکرایان کرد کە هێزی مووشەکیی سوپاکەیان "ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی جۆریی" ئەنجامداوە و فڕۆکەخانەی لودیان بە مووشەکێک لە جۆری "فەڵەستین 2" کردووەتە ئامانج.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئەم هێرشە "وەک سەرکەوتنێک بۆ گەلی ستەملێکراوی فەڵەستین و موجاهیدەکانیان" و وەڵامێک بۆ "تاوانەکانی کۆمەڵکوژی و برسیکردن" لە کەرتی غەززە ئەنجامدراوە.
زانیاریی زیاتر: حووسییەکان بانگەشەی ئەوەشیان کرد کە "ئۆپەراسیۆنەکە بە سەرکەوتوویی ئامانجەکەی خۆی پێکاوە و بووەتە هۆی هەڵهاتنی ملیۆنان نیشتەجێبووی ئیسرائیلی بۆ پەناگەکان و ڕاگرتنی جووڵەی فڕۆکەخانەکە."
لەلایەکی دیکەوە: حووسییەکان جەختیان لەوە کردەوە کە چاوەدێری بارودۆخی مەیدانیی غەززە دەکەن و متمانەی تەواویان بە توانای گرووپە فەڵەستینییەکان هەیە بۆ "تێکشکاندنی جووڵەکانی دوژمن". هەروەها بەڵێنیان دا کە "ئۆپەراسیۆنە پشتیوانییەکانیان چڕتر دەکەنەوە تاوەکو دەستدرێژییەکان ڕادەگیرێن و گەمارۆی سەر غەززە هەڵدەگیرێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پووتین پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ بکرێت
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بڕیارێک لەبارەی کۆچبەرانەوە دەدات
- بژاردە
- 48 خولەک لەمەوپێش
27 کەس لەمزگەوتێکی نایجیریا دەکوژرێن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 542 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی 11 جار سوپاسی ترەمپ دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
وێنەی کۆبوونەوەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەی وڵاتانی ئەورووپا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتوانی گوندی سەرخوار سەرقاڵی پیشەی ئاژەڵدارین
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 31 خولەک لەمەوپێش
پووتین پێشنیاز دەکات کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لە مۆسکۆ بکرێت
- جیهان
- 38 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا بڕیارێک لەبارەی کۆچبەرانەوە دەدات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن 542 کاندید لە کێبەرکێی هەڵبژاردن دوور دەخاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لووتکەی سەربازیی ناتۆ لەبارەی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ کەشتیی جەنگیی موشەکهاوێژ ڕەوانەی کەناراوەکانی ڤەنزوێلا دەکات