چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت

دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە. وێنە؛ KRG

ئاڤا نیوز

بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەك فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت، پێشكەشكاری خۆشەویستی جەماوەر، ڕەسووكە لەسەر سەكۆی ئاڤا بەشدارە.

وێنە گەورەكە: دەڤەری تەق تەق بە چاندنی چەندین جۆر بەروبوومی سەوزە و میوە بەناوبانگە، بەتایبەت لە بەرهەمی هەنجیر كە ساڵانە هەزار تۆن هەنجیر لەو شارۆچكەیە بەرهەم دەهێنرێت و ڕەوانەی ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش دەكرێت، ئەمڕۆ هەینی 15ـی ئاب، چوارەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی هەنجیر ئەنجام دەدرێت و چەند ڕۆژێكیش بەردەوام دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاڤا میدیا لە فێستیڤاڵەكە، سەكۆی تایبەت بەخۆی دەبێت و هەردوو پێشكەشكاری ناوداری كوردستان و خۆشەویستی خەڵكی؛ شێخ دارا و ڕەسووكە پێشكەشكاری سەرەكیی فێستیڤاڵەكە دەبن، رەسووكە لە نێوجەرگەی فێستیڤاڵەكە دەبێت لە تەق تەق، شێخ داراش لە سلێمانییەوە بەشدار دەبێت.

بۆچی گرنگە: فێستیڤاڵەكە دەرفەتێكی گرنگە بۆ ساغکردنەوەی بەرهەمی جووتیاران و ناساندنی بەرهەمی کشتوکاڵیی سنوورەکە، بەتایبەت بۆ ئەو گەشتیارانەی سەردانی كۆیە و تەق تەق دەكەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ