نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە وەرگرتنی هاوکارییەکاندا کوژراون بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

شەیری بکە لە:
نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی ئەو فەڵەستینیانەی لە وەرگرتنی هاوکارییەکاندا کوژراون بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

دیمەنی چەند کەسێک لەکاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان. وێنە؛ AP

ئاڤا نیوز

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی کوژراوان لە کاتی وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان لە غەززە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، لە کۆتایی مانگی پێنجەوەوە تا ئێستا، لانیکەم هەزار و 760 فەڵەستینی لە کەرتی غەززە لە کاتی هەوڵدان بۆ وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان کوژراون.

نووسینگەکە ئەوەشی خستووتەڕوو، 994 کەس لە نزیک بنکەکانی دامەزراوەی خێرخوازی غەززە و 766 کەسی دیکەش لەسەر ڕێگای کاروانەکانی گەیاندنی هاوکاری بوون و کوژراون.

ژمارەکان وادەڵێن: ئەم ژمارەیە بەراورد بە ئاماری پێشووتر کە لە 1ـی مانگی هەشتدا بڵاوکرایەوە کە هەزار و 373 کەس کوژرابوون بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، هێزەکانیان کاردەکەن بۆ "لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی حەماس" و جەختی کردەوە کە ڕێوشوێنی پێویست دەگرنەبەر "بۆ کەمکردنەوەی زیانگەیاندن بە هاووڵاتیانی مەدەنی."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ