ئاڤا نیوز
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، كردنەوەی ڕێگەی هاتووچۆی نێوان هەردوو شارۆچكەی سۆران و خەلیفانی ڕاگەیاند كە بەهۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ، لە شەوی ڕابردووەوە داخرابوو.
چیرۆكی سەرەكی: شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی ڕێككەوتی 14ـی ئابی 2025، بارهەڵگرێك خۆی كێشا بە پردی دەروازەی قەزای خەلیفان بەرەو ناوچەی گەشتیاریی گەلی عەلی بەگ، بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتووچۆ و جەنجاڵییەكی زۆر لە شەقامەكە دروستبوو و هاتووچۆ پەكی كەوت.
چی ڕوویدا: بە ڕاسپاردەی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران لەلایەن هاتووچۆی ئەو سنوورە بڕیاری داخستنی ڕێگەكە درا و ڕێگەیەكی جێگرەوەی كاتیش دەستبەجێ كرایەوە.
لێدوانی فەرمی: هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە ماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێردا، توانیمان ڕێگەیەكی جێگرەوە دابین بكەین بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆ، تا چارەسەرێکی گونجاو بدۆزینەوە."
زانیاریی زیاتر: سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، سوپاسی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنەوە، پاراستنی ڕێگەوبان و کۆمپانیای کەڤین گرووپ و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد، كە هەوڵی ئاساییكردنەوەی دۆخەكە دەدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی لافاو لە هیندستان و پاکستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
شاباز زەمانی وردەکاریی ئەلبوومە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات
13 ئاب
بڕیارێکی نوێ لە بەرژەوەندیی شۆفێران دەردەکرێت
12 ئاب
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: ئامانجی سەرەکیم لە کۆبوونەوەم لەگەڵ پووتین ڕاگەیاندنی ئاگربەستە
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی لافاو لە هیندستان و پاکستان زیاتر لە 200 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق بەڕێوەدەچێت