سووریا.. ئاگری ناوچە کەناراوییەکان و دەوروبەری حەما تا دێت فراوان دەبێت

شەیری بکە لە:
سووریا.. ئاگری ناوچە کەناراوییەکان و دەوروبەری حەما تا دێت فراوان دەبێت

ئاگری ناوچەکانی کەناراو و دەوروبەری حەما

ئاڤا نیوز

تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی سووریا لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرەی ناوچەکانی کەناراو و دەوروبەری حەمای گرتووەتەوە، بەڵام تا ئێستا هەوڵەکانیان سوودی نەبووە، ئاگرەکە گەیشتووەتە چیاکانی ناوچەی "فقرو" و "ناعور جورین"، کە ئەمەش مەترسییەکی گەورە دروست دەکات.

چیرۆکی سەرەکی: ماوەی چوار ڕۆژە ئاگر هێشتا لە هەندێک ناوچەی دەوروبەری حەما بەردەوامە، لە کاتێکدا تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: سەرەڕای بەهاناوەچوونی خەڵک و بەشداریی تیمە ئەندازیارییەکانی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ، کە کار لەسەر کردنەوەی ڕێگا و هێڵی ئاگر دەکەن بۆ گەمارۆدانی ئاگرەکە، دۆخەکە زیاتر سەخت دەبێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: بەرگریی شارستانیی سووریا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، کە بە پاڵپشتیی هاووڵاتییانی مەدەنی کار لەسەر ڕاگرتنی تەشەنەسەندنی ئاگرەکە دەکات لە چیاکانی دەوروبەری ڕۆژئاوای حەما، لەنێو ئاستەنگی گەورەدا کە خۆی دەبینێتەوە لە سروشتی شاخاویی سەخت و بەهێزبوونی خێرایی با، بەجۆرێک کە میحوەری "فقرو" و "ناعور جورین" لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا بە سەختترین پۆلێن کراوە.

مەترسییەکان: ئاگرەکە گەیشتە ماڵەکان لە شارۆچکەی "شطحة" لە دەوروبەری ڕۆژئاوای حەما، کە تێیدا گرتە ڤیدیۆییەکانی بەرگریی شارستانیی سووریا پرۆسەکانی چۆڵکردنی منداڵان و بەساڵاچووانیان نیشان دەدا؛ بەهۆی حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی و خنکانەوە کە بڵاوبوونەوەی دووکەڵی چڕ لە ناوچەکەدا دروستی کردبوو.

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: ئاژانسی فەرمیی "سانا" دەڵێت، نەخۆشخانەی "سقیلبیة" لە دەوروبەری حەما پێشوازیی لە چەندین بریندار کردووە، کە دیارترینیان حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی بووە کە لە ئەنجامی هەڵمژینی بڕێکی زۆر لە دووکەڵی ئاگرکەوتنەوەکەوە دروست بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ