كریستیانەكان بەشداریكردنیان لە كابینەی نوێی حكومەت دووپات دەكەنەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دیمەنێکی شارۆچکەی عەنکاوە ( دەروازەی سەرەکی عەنکاوە)
ئاڤا نیوز
نۆ حیزب و لایەنی سیاسیی كریستیانیی هەرێمی كوردستان، بەشداریكردنیان لە كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان دووپات دەكەنەوە، داواش لە سەرۆك بارزانی دەكەن ڕێگە نەدات میلیشیا و گرووپە چەكدارەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، خۆیان بكەنە نوێنەری پێكهاتەی مەسیحییەکان.
چیرۆكی سەرەكی: نۆ حیزب و لایەنی سیاسیی پێكهاتەی كریستیانەكان كە پێكهاتوون لە: پارتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کلدان، پارتی بزووتنەوەی کۆبوونەوەی سریانەكان، پارتی یەکێتیی دیموکراتی کلدان، ڕەوتی شلاما، دەستەی کارگێڕیی ئەرمەن، ڕابیتەی جیهانی کلدان و کۆمەڵەی ئەرمەنی، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵڕۆژی لەدایكبوونی سەرۆك بارزانی، پەیامێكی پیرۆزباییان بڵاوكردەوە و ستایشی ڕۆڵی سەرۆك بارزانی دەكەن لە پاراستنی پێكهاتەكان و داكۆكیكردن لە مافەكانیان.
پەیامی فەرمی: لە بەشێكی ناوەڕۆكی پەیامەكەدا، هاوپەیمانیی مەسیحی، و ئەو لایەن و هێزانەی نوێنەرایەتییان لە ئۆرگانی سیاسی خۆیاندا هەیە، جەخت لە خەباتی سیاسی خۆیان دەكەنەوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی عێراق و ڕێگریكردن لە سنوورداركردنی دەنگی كورسیی كۆتای پێكهاتەكان.
زانیاریی زیاتر: گرنگترین بڕگەكانی پەیامی پێكهاتەی كریستیانەكان:
- جەخت لەوە دەكەینەوە، مەسیحییەكان نوێنەری ڕاستەقینەیان لە پەرلەمانی عێراق هەبێت و كەسانێكی نێو گرووپ و میلیشیا چەكدارەكان هەرگیز نوێنەرایەتیی پێكهاتەی كریستیانەكان ناكات.
- بە پەرۆشەوە هەوڵدەدەین بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، هاوکات مسۆگەرکردنی شەراکەتی ڕاستەقینە و بەشداری کاریگەر و دادپەروەرانە بۆ گەلەکەمان لە هەموو ئاستەکاندا، بە سەرکردایەتیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی.
- یاسای ئێستای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ڕێگە بەو هێز و میلیشیایانە دەدات کە هیوای خێر بۆ گەلەکەمان و سەرجەم عێراق ناخوازن، دەست بەسەر کورسییەکانی پشکی مەسیحییەکان بگرن، وەک ئەوەی لە ڕابردوودا ڕوویدا، بەبێ هیچ ئیستحقاقێکی ئایینی و ئەخلاقی و نەتەوەیی ئەم دۆخەی ئێستا، سەرەڕای داواکارییە فەرمییەکانمان لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ و دادگای فیدراڵی، جگە لەو بەڵێنانەی کە لەسەر زەمینە جێبەجێ نەکراون، هیچ ئەنجامێکی ئەرێنی جێی سەرنجیان نەبووە.
- هەڵوێستی مێژوویی سەرۆك بارزانی، بۆ پشتیوانی لە پێكهاتەی مەسیحییەكان لە سەرجەم وێستگە سیاسی و ئەمنی و سەربازییەكانی ساڵانی ڕابردوودا، هەمیشە جێگەی ڕێز و پێزانینە.
باکگراوند: پارتی دیموکراتی کوردستان لە 16ـی ئابی 1946 بەڕێبەرایەتیی مهلا مستهفا بارزانیی دامهزراوه. سهرهتا ناوی پارتی دیموكراتی كورد بووه و له كۆنگرهی سێیهمدا كه له 1953-01-26 له شاری كهركووك بهسترا بڕیار درا ناوی حزب بكرێته (پارتی دیموكراتی كوردستان).
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نمایشی مەلەوانیی دانیشتوانی گوندێكی بەردەڕەش سەرنجی سەردانیكارانی ڕاكێشاوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینی بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوامە
9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق دەیەمی وڵاتانی عەرەبییە لە کڕینی ئۆنلایندا
15 ئاب
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
15 ئاب
توندوتیژیی بەرامبەر پیاوان زیادبووە؛ لەژێر فشارێكی سەختی ئابووریدان
14 ئاب
- جیهان
- 13 خولەک لەمەوپێش
زێلینسکی داوای كۆبوونەوەی سێ قۆڵی دەكات
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
بۆ چارەسەری کەمئاوی ژمارەیەک بیری ئاوی خواردنەوە لەڕانیە لێدەدرێن
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
ئەوروپا ئامادەکاری بۆ قۆناغی نوێی ئاشتیی ئۆکراینا دەکات
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی "میدالیای بارزانی نەمر"ـی بە خالید خۆشناو بەخشی
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
هێزە ئەمنییەکانی عێراق تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیر دەکەن