وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێک لە بەرژەوەندیی سوارڕەوەکان دەردەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێک لە بەرژەوەندیی سوارڕەوەکان دەردەکات

ژمارەیەک ئۆتۆمبێل لە گەراجی دەستبەسەرداگرتن

ئاڤا نیوز

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی لە بەرژەوەندی ئەو سوارڕەوانە دەرکردووە، کە بەهۆی هەر کەیسێکی یاساییەوە دەستی بەسەرداگیراوە.

بڵاوکراوەی فەرمی: ڕۆژ 17-8-2025 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: هەر جۆرە سوارڕەوێک کە بە هەر هۆکارێک و کەیسێکی یاسایی بە بڕیاری دادوەر دەستی بەسەرداگیرابێت، بۆ گەراجی دەست بەسەرداگرتنی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆکانی هەرێمی کوردستان بنێردرێن، ئەوا لە کاتی گێڕانەوەی بۆ خاوەنەکەی کرێی گەراجی لێ وەرناگیرێت.

زانیاریی زیاتر: ئەم بڕیارەی وەزارەتی ناوخۆ ئەو سوارڕەوانە ناگرێتەوە کە سەرپێچی هاتووچۆیان کردووە، تەنیا ئەو سوارڕەوانە دەگرێتەوە کە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستیان بەسەردادەگیرێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارەکە لە مانگی 11ی ساڵی 2024 لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرچووە و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ