سوپای ئیسرائیل: دامەزراوەیەکی وزەی حوسییەکانمان لە یەمەن کردووەتە ئامانج
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی تەقینەوەیەک لە یەمەن
ئاڤا نیوز
سوپای ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا هێرشی کردە سەر ژێرخانی وزەی حوسییەکان لە یەمەن و دەڵێت، ئەمە وەڵامی هێرشی حوسییەکانە بۆسەر ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای جەنگی غەززەوە لە 7ی مانگی 10ی 2023، حوسییەکان وەک پشتیوانییەک بۆ غەززە بەردەوام مووشەکی بالیستی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئاراستەی ئیسرائیل دەکەن. هەروەها لە دەریای سووردا هێرش دەکەنە سەر ئەو کەشتییە بازرگانییانەی کە بە وتەی خۆیان پەیوەندییان بە ئیسرائیلەوە هەیە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هێرش کراوەتە سەر ئامانجە تیرۆریستییەکان لە قوڵایی یەمەن و ژێرخانی وزەی حوسییەکان لە ناوچەی سەنعای پایتەخت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم هێرشانە لە وەڵامی هێرشە بەردەوامەکانی حوسییەکان دژی ئیسرائیل و هاووڵاتیانی ئەنجامدراوە، لەوانەش هەڵدانی مووشەکی زەوی بە زەوی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان.
لێدوانی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، حوسییەکان باجێکی قورس دەدەن بۆ هەر هەوڵێک بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، "هەروەها گەمارۆی ئاسمانی و دەریاییمان بەسەریاندا سەپاندووە، ئەمە تەنیا سەرەتایە و لە قۆناغی داهاتوو هێرشەکانیان بەهێز و بەئازار دەبن".
لەلایەکی دیکەوە: کەناڵی مەسیرەی سەر بە حوسییەکان لە زاری بەرگریی شارستانییەوە بڵاوی کردەوە، لە هێرشەکەدا وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای حزیزی لە ناوچەی سنحان لە باشووری سەنعای پایتەخت کراوەتە ئامانج.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی و وەزیری نەوت پرسی بە قاچاخبردنی بەرهەمە نەوتییەکان تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی