وەزیری خوێندنی باڵای عێراق لەڕێگەی ئاڤاوە "هەواڵێکی دڵخۆشکەر" ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

دیمەنی یەکێک لە هۆڵەکانی خوێندن لە بەغدا
ئاڤا نیوز
وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند، لەمساڵی خوێندنەوە قوتابییانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لە زانکۆکانی عێراق دەست بە خوێندن بکەن و ژمارەیەک لە قوتابیانی باشوو و ناوەڕاستی وڵاتیش لە زانکۆکانی کوردستان دەست بە خوێندن دەکەن.
بۆچی گرنگە: خوێندنی قوتابییان لە نێوان زانکۆکانی کوردستان و عێراق وەک بەشێک لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کولتوورییەکان سەیر دەکرێت و کاریگەریی ئەرێنی لەسەر لەیەک نزیکبوونەوەی گەنجانی کورد و عەرەب و نەتەوەکانی دیکە دەبێت، ئەوەش لەداهاتوودا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان زیاتر پتەو دەکات و دەرفەتەکانی کار و ئابووریی و بازرگانیش زیاتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: نەعیم عەبوود، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق بە دەروون مەلا ناجی، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە بەغدای ڕاگەیاند، "ئێستا هەماهەنگی و ڕێککەوتنمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و ژمارەیەک لە قوتابییانی کوردستان لە زانکۆکانی عێراق وەردەگرین، ژمارەیەک قوتابی باشوور و ناوەڕاستیش دەچنە زانکۆکانی کوردستان ئەم ڕێککەوتنەش لەمساڵی خوێندنەوە دەستپێدەکات، هۆکاری دواکەوتنی ئەم ڕێککەوتنەش بۆ بابەتی لۆجستی و دواکەوتنی نوسراوەکان لە هەرێمەوە دەگەڕێتەوە".
لەبارەی کێشەی زانکۆ و پەیمانگا ناحکومییەکان و داننەنا بە بڕوانامەکانیشیان، وەزیری خوێندنی باڵای عێراق ئاماژەی بەوەکرد، "کۆلێژ و زانکۆکانی هەرێم بەشێکن لە خوێندنی باڵای عێراق و هەندێک کێشە هەیە کە لەناو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمن نەک وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، لەم ماوەیەشدا چەندین کۆبوونەوەی گرنگ لەنێوان کادرانی پێشکەوتی هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵا کراون و ئومێدمان هەیە کە سەرجەم کێشەکان چارەسەر دەکرێن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
13 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارەبای 24 کاتژمێری گەیشتووەتە 80%ی سەنتەری شاری سلێمانی