ڕاوێژکارێکی سوودانی: مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانان لە بەغدا و عەین ئەسەد کۆتایی دێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، مانگی داهاتوو ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە بارەگای سەرەکییان لە بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە کۆتایی دێت، ئەیلولی ساڵی 2026یش لە هەموو عێراق ئەرکەکانیان کۆتایی دێت.
وێنە گەورەکە: مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو عێراق و ئەمریکا لەسەر دانانی خشتەیەک بۆ کشانەوەی هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق ڕێککەوتن، ڕێککەوتنەکە لەناوخۆی عێراقدا کۆدەنگی لەسەر نییە، کورد و سوننە و بەشێک لە لەلایەن شیعەکان باوەڕیان وایە هێشتا عێراق بۆ پاراستنی ئارامی وڵاتەکەی پێویستی بە پشتیوانی لۆجستی و هەواڵگری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەیە.
لێدوانی فەرمی: حوسێن عەلاوی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت و لەو چوارچێوەیەشدا ئەرکی هاوپەیمانان لەبارەگای هاوپەیمانێتییەکە لە بەغدا و بنکەی عەین ئەسەد، ئەیلولی ئەمساڵ کۆتایی دێت.
بەوتەی ئەو ڕاوێژکارە ڕێککەوتنە لەنێوان ساڵانی 2025 و 2026 بە دوو قۆناغ جێبەجێ دەکرێت واتە تا مانگی ئەیلولی 2026 ئەرکی هاوپەیمانان لە عێراق بە تەواوی کۆتایی دێت، دواتریش پەیوەندی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ناو هاوپەیمانێتییەکە دەبێتە پەیوەندی دوولایەنەی ئەمنیی و هەماهەنگی لەبواری بەرگری.
ئەمەش بزانە: دوێنێش چەند سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ئاشکرایان کرد، کە ئەمریکا دەسەڵاتدارانی عێراقی لە دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی لە بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار ئاگادارکردووەتەوە، ئەمەش وەک نیگەرانییەک لە پابەندنەبوونی حکومەتی عێراق بە ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی نێوان هەردوو وڵات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ماوەی کابینەی نۆیەم لە هەولێر هەزار و 214 پڕۆژە جێبەجێ كراون
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای ئیسرائیل: دامەزراوەیەکی وزەی حوسییەکانمان لە یەمەن کردووەتە ئامانج
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
میسر ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکان ڕەت دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە حەوت کەس بە هۆی برسیەتییەوە گیانیان لەدەستدا