بە تۆمەتی کوشتن و چەتەیی تورکیا 10 داواکراوی لە شەش وڵاتەوە هێنایەوە

شەیری بکە لە:
بە تۆمەتی کوشتن و چەتەیی تورکیا 10 داواکراوی لە شەش وڵاتەوە هێنایەوە

دیمەنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک لە تورکیا. وێنە؛ میدیا تورکییەکان

ئاڤا نیوز

وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەمڕۆ ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکی نێودەوڵەتیدا، 10 تۆمەتباری داواکراویان لە شەش وڵاتی جیاوازەوە گەڕاندووەتەوە بۆ تورکیا. بەشێک لەو تۆمەتبارانە لە "لیستی سوور"ـی داواکراواندا بوون و بە چەندین تاوانی قورس وەک کوشتن و چەتەیی تۆمەتبارکراون.

چیرۆکی سەرەکی: 10 تۆمەتبار لە وڵاتانی بولگاریا، پۆلۆنیا، جۆرجیا، ئەڵمانیا، کۆماری تورکیی قوبڕسی باکوور و لوبنان دەستگیرکراون و ڕادەستی تورکیا کراونەتەوە، کە تۆمەتبارن بە چەتەیی و کووشتن.

بڵاوکراوەی فەرمی: عەلی یەرلیکایە، وەزیری ناوخۆی تورکیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی کردەوە کە "ناتوانن لە دەستمان ڕابکەن". ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە بەردەوامن لە ڕاوەدوونانی تاوانباران لە هەر شوێنێکی جیهان بن و دەیانهێننەوە بۆ بەردەم دادگا.

ڕوونیشیکردەوە کە شەش لەو کەسانە لە "لیستی سوور"ـی داواکراواندا بوون، چوار تۆمەتبارەکەی دیکەش فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوانەکانی ئەو تۆمەتبارانە بریتین لە کوشتن، چەتەیی، ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تاوانکاریی، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، دەستدرێژیی سێکسی و هەڕەشەکردن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: