ڕووپێوی كەشوهەوای كوردستان بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی تیشكە زیانبەخشەكان دەكرێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی هەردوو شاندی حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ لەبارەی ڕووپێوی بۆ كەشوهەوای شارەكان
ئاڤا نیوز
لەپێناو دڵنیابوونەوە لە نەبوونی ماددەی تیشكاوەر (تیشكە زیانبەخشەكان) لە بەرگە هەوای هەرێمی كوردستان، هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ بە هەماهەنگیی، ڕووپێوی بۆ كەشوهەوای شارەكان و ناوچە ئاوەدانەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
چیرۆكی سەرەكی: شاندێكی حكومەتی فیدراڵ شارەزا لە ماددە تیشكاوەرەكان بە سەرۆكایەتی د. حامد ئەلباهیلی، ئەندامی دەستەی ڕاوێژكاران لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی فیدراڵ، سەردانی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستانیان كرد و لەلایەن د. عەبدولحەكیم خەسرۆ، سەرۆكی دەستە بەوەكالەت، ئەندازیار عەبدولڕەحمان سدیق، سەرۆكی پێشووی دەستەی ژینگە و ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.
لێدوانی فەرمی: د. سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەى پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێمی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کۆمەڵێک بابەتى تایبەت بە پاککردنەوەى پارێزگهکانى عێراق و هەرێمى کوردستان لە تیشكە زیانبەخشەكان کرا.
- باس لە دانانى پلان و ڕووپێوییەکی گونجاو کرا، بۆ چارەنووس و پاککردنەوەى هەرێمى کوردستان لە ماددەى تیشکاوەرى ئەگەر هەبێت، بۆ دڵنیابوونەوە لە شوێنى ئەو ماددانەى کەوا كۆگه كراون و دوورن لە هەر پیسبوونێک بە ماددەى تیشکاوەرى.
- هاوكات بەهەماهەنگیی لایەنە پەیوەندیدارەكان، باس لە ڕێگریكردن لە داخڵبوونی ئەو ماددانە لە دەروازە سنوورییەكان كرا كە مەترسی هەبوونی تیشكی زیانبەخشییان لێ دەكرێت.
وتەبێژی دەستەى پاراستن و چاککردنی ژینگەى هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد، نوێنەری هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، پێشمەرگە، تەندروستی، پیشەسازی و بازرگانی، سامانە سرووشتییەكان، دەستەی وەبەرهێنان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگەكان لەو كۆبوونەوەیە بەشداربوون، بەوپێیەی لایەنی پەیوەندیدارن بە پرسی ژینگە و پاكڕاگرتنی كەشوهەوا.
بابەتە ستراتیژییەكە: بڕیار درا کارى هەماهەنگى و پێکەوەیی لەنێوان تیمى هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و فیدراڵدا ئەنجام بدرێت؛ بۆ ئەوەى بە تەندروستترین شێوە ئەو بابەتانەى پەیوەستن بە ماددەى تیشکاوەرى، لە چوارچێوەى ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پاڵپشت بە یاسا و ڕێنماییەکان، مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، بە تایبەت لە بوارەكانی:
یەكەم: پشكنین بۆ كارگەكانی كەرەستە جۆراوجۆرەكان بكرێت، بە تایبەت ئەو ماددە خامانەی لە شارەكانی دیكەی عێراقەوە هێنراونەتە هەرێمی كوردستان بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئاخۆ بە ماددەی تیشكاوەر پیسبوون یاخود نا.
دووەم: گومرگەكان ڕابسپێردرێن بە ڕێگریكردن لە داخیڵبوونی ئەو ماددانەی مەترسی تیشكی زیانبەخشییان لێ دەكرێت، لە دەروازە سنوورییەكاندا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەختێکی کۆچبەران لە ئاوی سێ پەنجەوە لە مەترسیدایە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تونێلی دەربەندیخان بۆ ماوەیەک دادەخرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردنی کارمەندانی خۆبەخش قەدەغە دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
14 کاتژمێر لەمەوپێش
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
16 کاتژمێر لەمەوپێش
چین یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان دروست دەکات کە توانای هەڵگرتنی کۆرپەلەی هەیە
16 ئاب
هەمبەرگرێک نرخەکەی 150 دۆلارە لە تاران؛ هەرا دەنێتەوە
16 ئاب
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ئیسپانیا باری نائاسایی ڕادەگەیێنێت
- ژینگە
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆڵێكی خۆڵبارین چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە