پەرلەمانتارێکی پارتی: سەرۆکی هەرێم و حکومەت بۆ پارتی و سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی دەبێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەرسێ لۆگۆی (سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان - سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان - سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان)
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات، پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بۆ پارتی و پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش بۆ یەکێتی دەبێت. دەشڵێت، بەپێی ژمارەی کورسییەکان، پارتی زۆرترین سەرۆکایەتیی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان وەردەگرێت.
وێنە گەورەکە: پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ڕێککەوتنی کۆتایی پێکهێنانی کابینەی نوێ نزیک دەبنەوە و بڕیارە لە مانگی داهاتوو پەرلەمان کۆببێتەوە، بۆ ئەوەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێردرێت و هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی کابینەی نوێ بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لێدوانی فەرمی: نەسرەت سۆفی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی بە ئاڤای وت: پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەت بۆ پارتی دەبێت و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی دەبێت.
نەسرەت سۆفی ئەمانەشی وت:
- شاندی دانووستانکارانی پارتی و یەکێتی گەیشتوون بەو دەرەنجامەی مانگی نۆ پەرلەمان کۆببێتەوە، بەڵام تا ئێستا ڕۆژی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.
- لە دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان سەرۆک بۆ یەکێتی و جێگر بۆ پارتی دەبێت و پۆستی سکرتێر یەکلایی نەبووەتەوە.
- بەپێی ژمارەی کورسیییەکان، پارتی زۆرترین سەرۆکایەتیی لیژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان وەردەگرێت.
- بەربەستی گەورە لەبەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێ نەماوە.
- پێکهاتەکان لە حکومەت و پەرلەمان بەشدار دەبن و وەک پێکهاتەی ڕەسەنی ئەم ولاتە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
- "پەیوەندی زۆر باش و توندووتۆڵمان لەگەڵ یەکێتی هەیە، دوو حزبی هاوبەشین و بەرپرسین لە نەخشەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، زۆرجار ئەگەر گرژی و ناکۆکی هەبێت، بەڵام تێڕوانینی هاوبەشمان بۆ خزمەتی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەو ئەزموونە وەکو یەکە".
باکگراوند: ڕێککەوتی 20-10-2024 هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو کە دوو ملیۆن و 888 هەزار و 162 کەس مافی دەنگدانیان هەبوو، لەو ژمارەیەش، دوو ملیۆن و 672 هەزار و 43 کەس لە دەنگدانی گشتی و 216 هەزار و 119 کەسیش لە دەنگدانی تایبەت مافی دەنگدانیان هەبوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
43 خولەک لەمەوپێش
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
- عێراق
- 43 خولەک لەمەوپێش
عێراق بە سەدان ملیۆن دۆلار مەعکەرۆنی و نیشاستە لە سعوودیە هاوردە دەکات
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی تەمەن 19 ساڵ لە ناحیەی بالیسان خنکا