تەندروستیی غەززە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 60 کوژراو و 344 بریندار هەبووە

شەیری بکە لە:
تەندروستیی غەززە: لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 60 کوژراو و 344 بریندار هەبووە

دیمەنی هاووڵاتیانی غەززە لەکاتی بەڕێکردنی تەرمی کەسوکاریان بۆ ناشتنیان لە گۆڕستان

ئاڤا نیوز

وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە ئاشکرای دەکات، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی ‌هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی غەززە زیاتر لە 400 کەس کوژران و بریندار بوون.

وێنە گەورەکە: نزیکەی سێ ساڵە جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و تا دێت دۆخی مرۆیی لە فەڵەستین بەهۆی گەمارۆ و هێرش و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی سوپای ئیسرائیلەوە دادەڕمێت.

بڵاوکراوەی فەرمی: وەزارەتی تەندروستیی فەلەستین لە غەززە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر دانیشتووانی غەززە 60 کەس کوژراون و 344 کەسی دیکەش برینداربوون.

زانیاریی زیاتر: لە 7ـی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ـەوە تاوەکو ئێستا لە غەززە 62 هەزار و چوار کەس کوژران و 156 هەزار و 230 کەسیش برینداربوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: