پشتیوان سادق: سبەی ڕۆژێكی یەكلاكەرەیەوە لەنێوان هەولێر و بەغدا

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، زۆرینەی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر كراون و سبەی ڕۆژێكی یەكلاكەرەوە دەبێت لەنێوانیان.

چیرۆکی سەرەکی: سبەی سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتیی محەممەد شیاع سوودانی كۆدەبێتەوە، هەرچەندە لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا باس لە مووچە و ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا نەكراوە، بەڵام ئەگەری زۆر هەیە كە پێشنیاز بكرێت لە كۆبوونەوەكەدا باس لەو پرسەش بكرێت و بڕیارێك لەبارەی مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدرێت.

لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بە بڕوای من سبەی ڕۆژێكی یەكلاكەرەوە دەبێت لە نێوان هەولێر و بەغدا، بەپێی بەدواداچوونی ئێمە زۆرینەی كێشەكانی نێوانیان چارەسەر كراون بەشێكی كەم لە كێشەكان ماون، ئەوەی پەیوەستە بە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەمووی جێبەجێ كراون و ئێستا تۆپەكە لە گۆڕەپانی عێراقە و حەق نییە هیچی دیكە زوڵم لە خەڵكی هەرێمی كوردستان بكرێت و مووچە دوابخرێت، دەبێت كۆتایی بە كێشەی مووچە بهێندرێت.

لەلایەكی دیكەوە: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا و سبەی سێشەممە لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆ دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ