ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەگاتە بەغدا

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی مووچە دەگاتە بەغدا

ئاڤا نیوز

بۆ چارسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگاتە بەغدا و سبەی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.

لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بڕیارە ئەمشەو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بگاتە بەغدا .

زانیاریی زیاتر: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، شاندەکە بە سەرۆکایەتی دکتۆر ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  بە ئەندامێتی دکتۆر ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دارایی و دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکهاتوون، ئامانجی سەردانی ئەم شاندە چارەسەرکردنی پرسە داراییەکانی نێوان هەردوو حکومەتە، بەتایبەت مووچەی مانگی شەش و مانگەکانی دواتریش.

شاندەکە سبەی سێشەممە لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: