نرخی بیتکۆین دەگاتە 250 ھەزار دۆلار

  • بزنس
  • 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
نرخی بیتکۆین دەگاتە 250 ھەزار دۆلار

دراوێکی ئەلیکترۆنی بیتکۆین

ئاڤا نیوز

ئەمساڵ نرخی بیتکۆین گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی و پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نرخەکەی زیاتر بەرز ببێتەوە و بگاتە 250 هەزار دۆلار.

چیرۆکی سەرەکی: لە دوای ساڵی 2017 ەوە بازاڕی کریپتۆ و دراوە ئەلیکترۆنییەکان جموجۆلی گەورەی بەخۆیەوە بینیوە و سەدان ملیار دۆلار خراوەنەتە ناو بازاڕەکەوە.

لێدوانی فەرمی: د. فەرهەنگ مەغدید، پسپۆڕی کریپتۆ و دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە زەنگی بازاڕی ئاڤامیدیا وتی: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بتکۆین بگاتە 200 بۆ 250 هەزار دۆلار.

زانیاریی زیاتر: نرخی بیتکۆین لە 17ی ئاداری 2010 تا مانگی ئابی 2025 لە 0.003 دۆلارەوە  بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 115 هەزار و 357 دۆلار.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بیتکۆین دراوێکی ئەلیکترۆنییە و یەکێکە لە جۆرەکانی کریپتۆ، کریپتۆش دراوێکی ئەلیکترۆنییە و لەلایەن سیستمێکەوە بەڕێوەدەبرێت کە پێی دەوترێت بڵۆکچەین، لەم سیستمەدا ناوەندی وەک بانک و دامەزراوە دراوییەکان پێویست نین و گواستنەوەی دراوی کریپتۆ لە نێوان دوو لایەنی مامەڵەکاردا  زۆر خێراترە بە بەراورد بە گواستنەوەی پارەی ستاندارد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ