كرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی ماستەر و دكتۆرا لە ئەستۆی قوتابی نامێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بڕیارێك لە بەرژەوەندی قوتابیان و خوێندكارانی ماستەر و دكتۆرا دەردەكات؛ لەمەبەدوا كرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ توێژینەوە و تێزەكانیان، لەسەر داهاتی زانكۆكە خەرج دەكرێت و لە ئەستۆی قوتابی نامێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، وەڵامی نووسراوێكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی داوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، پاڵپشت بە خاڵی حەوتەمی ڕێنمایی دارایی ژمارە (7)ـی ساڵی 2015، كرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ نامەی توێژینەوەی قوتابی، لەسەر داهاتی زانكۆكە خەرج دەكرێت.
نووسراوی فەرمی: بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، بە ژمارە (15343) كە ئەمڕۆ دووشەممە ڕێككەوتی 18ـی ئابی 2025 دەرچووە و وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، تێیدا ئاماژە بەوە كراوە، كرێی هەڵسەنگاندنی زانستی و زمانەوانی بۆ ماستارنامە و تێزی دكتۆرای قوتابیان لەسەر داهاتی زانكۆ خەرج دەكرێت و لە ئەستۆی قوتابی و خوێندكار نامێنێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: كرێی هەڵسەنگاندنی زمانەوانی و زانستی بۆ هەر توێژینەوەیەك بڕەكەی 300 هەزار دینارە كە لە بەشی ژمێریاریی زانكۆكان لە قوتابی وەردەگیرا، ئەمەش بارگرانیی بۆ قوتابیانی ماستەر و دكتۆرا دروستكردبوو، بەتایبەت لە دۆخی خراپی دارایی هەرێمی كوردستان بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە.
ئەوەش بزانە: پاڵپشت بەم نووسراوە ئەوانەی ئەو برە پارەیەیان لێوەرگیراوە، پێویستە لە لایەن زانکۆکانەوە بۆ قوتابی و خوێندکار بگەرێنرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 30 خولەک لەمەوپێش
پسپۆرانی پزیشکی کۆمەڵێک سوودی چای شیرین ئاشکرا دەکەن
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق تەنیا خاوەنی 8%ـی ئاوی گلدراوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دابەزینی ئاستی ئاوی قولەی ڕانیە گرفتی بۆ هاونیشتمانیان دروستکردووە
5 کاتژمێر لەمەوپێش
بەراورد بە دوێنێ نرخی زێڕ 16 دۆلار بەرز بووەتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
منارەی چۆلی لە هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە و کامێرای چاودێری بۆ دادەنرێت
17 ئاب
سووربوونەوەی چاو پەیوەندی بە خۆڵبارینەوە هەیە؟
17 ئاب
میلانیا ترەمپ نامەیەکی ئاشتی بۆ پووتین دەنێرێت؛ داوای پاراستنی منداڵانی کردووە
17 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق تەنیا خاوەنی 8%ـی ئاوی گلدراوەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس ڕازی بوو بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ ئاڤا: هاوکارییە ئەمنییەکانمان لەگەڵ عێراق بەردەوامی پێدەدەین